لە مانگی حوزەیراندا ٣٧ ژن و ١٠منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون

بەپێی ئاماری توندوتیژی دژی ژنان کە ژن نیوز تۆماری دەکات، لە مانگی حوزەیران ٣٧ ژن و ١٠ منداڵ کوژراون و ٧ ژن و دوو منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

توندوتیژی دژ بە ژنان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا زیاتر دەبێت، هەرچەندە ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنان لەلایەن دەسەڵاتداران و دەسەڵاتی دادوەرییەوە وەک "نادادپەروەرانە" نیشان دەدرێن، بەڵام ڕۆژانە لانیکەم دوو ژن لەلایەن پیاوانەوە دەکوژرێن، ژنانیش هەوڵ دەدەن ژیانی خۆیان لە بەرامبەر هۆشیاری و دەسەڵات و حوکمدانی پیاوان بپارێزن.

 

 بەپێی ئەو زانیاریانەی ژن نیوز کۆیکردۆتەوە، لە مانگی حوزەیران ٣٧ ژن و ١٠ منداڵ کوژراون و ٧ ژن و دوو منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

لە ئەنقەرە ٥ ژن، دوو لە مێرسین، یەک لە ڕەحا، دوو لە قۆنیا، چوار لە ئەدەنە، یەک لە جولەمێرگ، یەک لە ڕیزە، دوو لە ماردین، سێ لە ئەسکیشەهیر، چوار لە ئیزمیر، یەک لە ئامەد، یەک لە قەیسەری، یەک لە دەنیزلی، یەک لە نەغەدە، یەک لە خارپێت، دوو لە دیلۆک، یەک لە ئایدین، یەک لە کیریککالێ، یەک لە ئەنتالیا، یەک لە ئەستەنبوڵ و ژنێک لە تەکیرداگ کوژراون.

 

٦  ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی کە هاوسەرگیریان لەگەڵدا کردووە، ٥ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی کە ل پڕۆسەی جیابوونەوەدا بوون، سێ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی کە جیا ببوونەوە، سێ ژن لەلایەن ناسیاوەکانیانەوە، ٥ ژن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، ژنێک لەلایەن زاواکەیەوە، دوو ژن لەلایەن باوکیەوە، ژنێک لەلایەن خزمێکی و ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە لە پەیوەندیدا بوون.