لە لازقیە وۆرکشۆپێک لەسەر ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاشتیدا

بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی ژنانی سووریا و بە بەشداری هەشت لە دیارترین ڕێکخراوە چالاکەکانی شاری لازقیەی سووریا، وۆرکشۆپێک بە ناوی "ژن بۆ ئاشتی" بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی ڕێکخرا.

لازقیە

 

 بۆ تیشک خستنە سەر ڕۆڵی سەرەکی ژنان لە پێکهێنانی ئاشتی لە سووریا و بەرزکردنەوەی ئامادەی ئەوان وەک پێشەنگ و دەستپێشخەر لە بونیادنانی کۆمەڵگەی یەکگرتوودا، ئەنجومەنی ژنانی سووریا وۆرکشۆپێکی لە شاری لازقیە سازکرد، کە ئەم وۆرکشۆپە پەیامی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی ئەو پێشێلکاری و پراکتیزە دڕندانەیە بوو کە لە کەناراوەکانی سووریا لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشەوە شاهیدییان هەبوو.

 

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی کە دەکەوێتە ٢١ی ئەیلوولەوە، کۆمەڵە مەدەنی و ژنان لە شاری لازقیەی سووریا هاوپەیمانییەکی ژنانیان بە دروشمی "ژن بۆ ئاشتی" دەستپێکرد، وۆرک شۆپەکە وەک دەستپێشخەرییەکی ناوازە بەڕێوەچوو و هەوڵێکی تۆڕکردنی چۆنایەتی لە نێوان هەشت لە دیارترین کۆمەڵە چالاکەکانی شارەکەدا نمایشکرا، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە پێکهێنانی سووریا و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوودا.

 

هاوپەیمانییەکە بریتی بوو لە کۆمەڵەی ئاشتیخوازان، کۆمەڵەی تۆ، کۆمەڵەی ڕیتۆچ، کۆمەڵەی "أيادينا"(دەستەکانمان)، کۆمەڵەی بازاڕی گوندەکە، کۆمەڵەی سوورییە ئازادەکان، کۆمەڵەی سووریا بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، جگە لە ئەنجومەنی ژنانی سووریا بۆ گەشەپێدان کە ئەم دەستپێشخەرییەیان ڕێکخست.

 

سەحەر جەبور، پزیشک بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان لە ئۆفیسی لازقیەی ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە وۆرکشۆپەکەدا، وتارێکی پێشکەش کرد، وتی: ئاشتی تەنها بە واتای نەبوونی شەڕ نییە، بەڵکو پڕۆسەی بەردەوامی بەنیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتووە، ژنان "ئەندازیاری سەرەکی" ئەم هاوکێشەیەن، بەهۆی وردبینی کۆمەڵایەتی و خۆڕاگری و ڕوونی سۆزدارییان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەپشت هەموو ئاشتییەکی بەردەوامەوە ژنێک هەیە، دایکێک کە فێری لێبوردەیی کرد، سەرکردەیەک کە دادپەروەری بڵاودەکردەوە، بونیادنەرێک کە ئاگری ناتەبایی کوژاندەوە، وتی: ژنان تەنها هێمای ئاشتی نین، بەڵکو دروستکەرانی ڕاستەقینەی خۆدن، لە ڕۆڵی دایکانەوە تا سەرکردایەتیکردنیان لە بونیادنانی کۆمەڵگەکاندا، ئاشتی ئێوە لاوازی نییە، بەڵکو هێزێکی بێدەنگە کە جیهان چاک دەکاتەوە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: دڵی ژن تۆوی ئاشتی هەڵدەگرێت، لەڕێگەی چاودێری و حیکمەت و بەخشینی ماندوونەناسانەی لە ماڵەکەی و کۆمەڵگەکەی و هەموو جیهاندا، لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، ئێمەی ئاشتیخوازان ئاهەنگ دەگێڕین، چونکە ئاشتی لە جیهاندا لە ئاشتی ئێوە دەستپێدەکات، پرسیاری لە گرنگی تیشک خستنە سەر ئەم ڕۆڵە لەمڕۆدا کرد، لە وەڵامدا وتی: جیهان هێشتا تەنها بەشێکی کەم لە وزەی گەورەت وەبەردەهێنێت، چونکە دەبێت چیرۆک و دەستکەوتەکانت لە پێکهێنانی ئاشتیدا بگێڕدرێتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت، هەروەها بەهێزکردنت بە واتای بەهێزکردنی تەواوی کۆمەڵگەکانە بۆ ئەوەی لە ئاسایش و سەقامگیریدا بژین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە زۆرجار چیرۆکی ئاشتی وەک پارچەیەکی تاکە کەسی دەگێڕدرێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا پارچەیەکی بەکۆمەڵە و لە دڵی ئەم پارچەدا ژن وەک سەرکردەیەکی بەتوانا وەستاوە، گۆرانی ئاشتەوای لە نێوان داروپەردووی ململانێدا دروست دەکات و پردی گفتوگۆ دروست دەکات، بۆ ئەوەی ئەم ئاوازانە بە دەنگی بەرز و ڕوون بیسترێت، پێویستیان بە پشتیوانی و هاوڕێیەتی هەموو دەنگەکانی دەوروبەریان هەیە، کە لێرەدا ڕۆڵی سەرەکی و بنچینەی پیاوان وەک داکۆکیکار و هاوبەش بۆ ژنانی ئاشتیخواز زیاتر دەردەکەوێت.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە داکۆکیکردنی پیاوان بۆ ژنان لەم بوارەدا تەنها کردەوەیەکی بەرز نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و ستراتیژییە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی سەلامەتتر و سەقامگیرتر، کە ئەمەش لە ڕێگەی چەندین ڕۆڵەوە دیارە: ژنان پێویستیان بە کەسێک نییە کە ڕزگاریان بکات یان دەرفەتیان پێبدات، بەڕاستی بەتواناییان هەیە، بەڵام پێویستیان بە هاوبەشێکە کە شوێنی سەلامەتیان بۆ دروست بکەن، بۆ ئەوەی ئەم توانایانە گەشە پی بدەن.

 

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، داوای کرد کە ببێتە شوێنێکی سەلامەت بۆ ئیلهام و پەیوەندی و پلاندانان: با گوێ لە یەکتر بگرین، لە یەکتر فێربین و زیاتر قەناعەتمان پێبکەن کە پێکەوە دەستەکانمان دەتوانن جیهانێکی ئاشتیتر و دادپەروەرتر بونیاد بنێن.

"ژنان وەک پێکهێنەری ئاشتی"

زەهرا نموورە، ڕاهێنەر لە بواری پەرەپێدانی مرۆیی، کاری خۆبەخشانە، و کاری مرۆیی بۆ چەندین ساڵە، کە ئێستا لە ئەنجومەنی ژنانی سووریا کاردەکات، باسی لە ئامانجەکانی وۆرکشۆپەکە کرد، ڕوونیشیکردەوە، کە هەوڵدەدات تیشک بخاتە سەر ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەی پێکهێنانی ئاشتیدا، هاوکات بیرۆکەی بەشداربووان کۆدەکاتەوە بۆ تێگەیشتن لە پێداویستییەکانیان بۆ ئەوەی ببنە پێسەنگ و بەشداربووی کارا لەم بوارەدا.

 

فەدوا عید، ئەندازیار لە کۆمەڵەی ڕیتۆچ باوەڕی تەواوی خۆی دووپاتکردەوە کە ژنان لە هەموو شوێنێک ئاشتیخوازن، هەروەها بەهۆی کاریگەری بەرچاویان لە کۆمەڵگودا ڕۆڵ و کاریگەرییەکی گەورەتریان هەیە لە پیاوان، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردن و بیستنی بۆچوون و چیرۆکی هەمەچەشنی ژنانی بەشداربوو دەربڕی.

 

وۆرکشۆپەکە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی چۆنایەتی دەکرد بەرەو بەهێزکردنی ژنان و بەهێزکردنی ئامادەبوونیان لە پرۆسەکانی ئاشتی و گەیشتن بە سیستەمێکی دیموکراتی کە مافەکانی هەموو گروپ و پێکهاتەکانی سووریا لەخۆبگرێت، هەروەها لە وۆرکشۆپەکەدا، جەخت لەوە کرایەوە کە بونیادنانی داهاتوو لە دەنگی ژنان و توانای گۆڕینی ئاڵەنگاریەکان بۆ دەرفەتی یەکگرتووی و گۆڕانکاری دەست پێدەکات.