"لە کۆی ٥ ژن کە کوژراون سێیان لە تەمەنێکی زوودا هاوسەرگیرییان کردووە"
ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان ئامارێکی سەبارەت بە کوشتنی ژنان و گرێدراو بە هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا خستووەتەڕوو، هەروەها داوای وەستاندنی ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە دەکات.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان "WOLA" ئاماژەی بەوەکردووە کە هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا یەکێکە لە هۆکارەکانی خۆکوشتن یان کوشتنی ژنان و زۆربونی کێشە خیزانییەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی وتوە: "ئامارەکان دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە لە ماوەی یەک مانگدا لە کۆی ٥ ژن کە کوژراون سێ ژنانیان هاوسەرگرییان لە تەمەنێکی زوودا کردبوو".
ڕێکخراوەکە لە پەڕەی فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هاشتاگێکی بڵاوکردووەتەوە، #نابۆهاوسەرگیریپێشوەخت داوای ڕاگرتنی ئەو جۆر هاوسەرگیرییە دەکات.