لە کەتەلۆنیا پانێڵی "تێکۆشانی ژنانی کورد" بەڕێوەچوو
بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، لە کەتەلۆنیا پانێڵێک بە ناونیشانی "تێکۆشانی ژنانی کورد" بەڕێوەچوو. ناوەندی هەواڵ

بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، لە کەتەلۆنیا پانێڵێک بە ناونیشانی "تێکۆشانی ژنانی کورد" بەڕێوەچوو.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا، ئەنجوونی زانکۆی ئۆتۆنۆم لە بەرشلۆنە بۆ خوێندکارانی کۆلیژی سیاسەت و کۆمەڵناسی، کۆمسیۆنی فێمینیست و کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە کەتەلۆنیا، پانێلێکیان بە ناونیشانی "تێکۆشانی ژنانی کورد" ڕێکخست.
لە پانێڵەکەدا کە نزیکەی ٥٠ خوێندکار بەشدارییان تێدا کرد، مێژووی تێکۆشانی ژنانی کورد بە وردی و بەرفراوانی شیکرایەوە، قۆناغ بە قۆناغ تێکۆشانی ژنان لە بەرخۆدانی زیندانەوە تاوەکو پێشەنگایەتیی ژنان باسکرا.
هەروەها لە پانێلەکەدا بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسەنگێندرا و لەبارەی دۆخی کوردستانیشەوە گفتوگۆ کرا.