لە کەرکوک پانێڵی ‘دوور لە مردن، ژنان شایەنی ژیانن’ بەڕێوەچوو
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە شاری کەرکوک پانێڵێکی بەناونیشانی ‘دوور لە مردن، ژنان شایەنی ژیانن’ بەڕێوەچوو و تێیدا هەڵسەنگاندن لەبارەی هۆکارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان و کاریگەریی داب و نەریت لەسەر کێشەکانی ژنان و بەدیهێنانی چارەسەریی کێشەکان کرا.
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە شاری کەرکوک پانێڵێکی بەناونیشانی ‘دوور لە مردن، ژنان شایەنی ژیانن’ بەڕێوەچوو و تێیدا هەڵسەنگاندن لەبارەی هۆکارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان و کاریگەریی داب و نەریت لەسەر کێشەکانی ژنان و بەدیهێنانی چارەسەریی کێشەکان کرا.
ناوەندی هەواڵ
پانێڵەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی شاری کەرکوک بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوان و توێژە جیاجیاکان بەشدارییان کردبوو، لە پانێڵەکەدا شەش بابەتی جیاجیا لەلایەن ژنانەوە پێشکەشکران.
دلڤان ئەکرەم، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان وتاری کردنەوەی پانێڵەکەی پێشکەشکرد و وتی: ئامانجمان لەم پانێڵە چارەسەرکردنی کێشەکانە بۆیە پێویستە هەماهەنگیی هەبێت لە نێوان ڕێکخراوەکان بۆ ئەوەی کێشەکانی ژنان چارەسەربکرێت.
پاشان پانێڵەکە دەستیپێکرد و یەکەم بابەتیش لەلایەن شکۆفە ساڵەیی، ئەندامی ڕێکخراوی کوردستانی سەوز پێشکەشکرا لەبارەی کاریگەریی داب و نەریت لەسەر ژنان و کۆمەڵگە و تیایدا وتی: ژن کەسایەتییەکی هەستیاری هەیە و زیاتر بەرگەی نەهامەتییەکان دەگرێت، بەڵام کاتێک کەسایەتیی لاواز دەبێت ئەوکات نەریت کاریگەریی دەکاتە سەری و زۆرجاریش لەئەنجامدا پەنا بۆ خۆکوشتن دەبات.
هاوکات فەنار فاروق، ئەندامی ڕێکخراوت ڤیان بابەتێکی بەناونیشانی هۆکاری کوشتن و خۆکوشتنی ژنان پێشکەشکرد و وتی: ژنان زۆرجار دەکەونە ژێر سێبەری باوک و براوە و پێداویستییەکانی دابین ناکەن، ئەمەش وادەکات پەنا بۆ خۆکوشتن ببات، یان کاتێک زەواج دەکات و دوور دەکەوێتەوە لە ماڵی باوکی، هۆگری پیاوەکەی دەبێت وادەکات خۆی بکوژێت، هەروەها زۆرجار ژنان بەبیانووی پاراستنی شەرەفەوە دەکوژرێن.
هەروەها تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی بابەتێکی بەناونیشانی سیاسەتی سیستم لە زیادبوونی لەشفرۆشی پێشکەشکرد و وتی: سیستمی سەرمایەداریی ژنی ئازاد بە گەورەترین دوژمنی خۆی دەبینێت، بۆیە کار دەکات بۆ ئەوەی ژن بکاتە کۆیلەی سیستم، بۆیەش لەڕێگەی بەکاڵاکردنی ژنەوە کار لەسەر لاوازکردنی ژن دەکات و بەهاو جوانییەکانی کۆمەڵگە لەناودەبات.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەمریکا لەڕیبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهانە لە بەرهەمهێنانی فیلمی پۆڕن، بەشێوەیەک ٢٤٤ ملیۆن پەڕەی پۆڕن هەیە، ١٠٠ هەزار پەڕەی تایبەت بە پۆڕنۆگرافی منداڵ هەیە، ئەمریکا ساڵانە ٩٧ملیار دۆلار داهاتی بووە، بەگوێرەی توێژینەوەیەکیش ١٠ ملیۆن منداڵ کار لە بەرهەمهێنانی پۆڕن دەکات.
شیرین عەبدوڵا، پارێزەر بابەتێکی لە پانێڵەکەد بەناونیشانی یاسای پاراستنی ژن لە دەستووری عێراقدا پێشکەشکرد و وتی: یاساکان بە فکر و زهنییەتی پیاو نووسراونەتەوە، بۆیە لە زۆرینەی ماددەکانی یاساکانی عێراقدا مافی ژن پێشێلکراوە، بۆنموونە بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراق، پیاو مافی هەیە لە هاوسەرەکەی تووڕە ببێت و تەنانەت لێی بدات.
هەروەها دلڤان ئەکرەم، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بابەتێکی بەناونیشانی ڕۆڵی ڕێکخستنی ژن و تێگەیشتنی لە پاراستنی مافی خۆی چییە؟ پێشکەشکرد و وتی: پێویستە ژنان خۆیان بەڕێکخستن بکەن و شارەزابن لە مافەکانی خۆیان بۆ ئەوەی لە مافەکانیان تێبگەن و هەوڵی بەدەست
لە کۆتایی پانێڵەکەشدا نەجیبە عومەر، چالاکوانی ژنان بابەتێکی بەناونیشانی ئاستی تێکۆشانی ژنان و ڕێگە چارەسەرییەکان پێشکەشکرد و وتی: دەبێت لەبواری تێگەیشتندا ئەوە ڕاستکەینەوە، کە کەسیان لە کەسیان کەمتر نییە، دەبێت ژن شانازیی بە هەبوونی خۆیەوە بکات و متمانەی بەخۆی هەبێت، جگەلەوەش دەبێت پرۆژەی هاوژیانی ئازاد بنیادبنرێت، هەروەک دەبێت سیاسەت لە ئەقڵییەتی ڕەگەزگەرایی دەربهێندرێت.
لەکۆتایی پانێڵەکەشدا دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان واڵاکرا و بە گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان کۆتایی بە پانێڵەکە هات.