لە کۆنسێرتێکدا گروپی ڕۆژدا چەند بەرهەێکی هونەرییان پێشکەشکرد
ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کۆنسێرتێکی هونەرییان بۆ گروپی ڕۆژدا سازکرد.

سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی. ڕۆشنبیری سلێمانی، ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەریی کۆنسێرتێکی هونەری بۆ. گروپی ڕۆژدا، کەلە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتبوون، سازکرد.
کۆنسێرتەکە بە بەشداری هەوادارانی میوزیک و گۆرانی کوردی بەڕێوەچوو، گروپی ڕۆژدا چەندین بەرهەمیان پێشکەشکرد.
لە کۆنسێرتەکەدا گروپی ڕۆژدا بە بەرهەمە هونەرییەکانیان جۆش و خررۆشیان لەناو بەشداربوواندا دروستکرد
لە کۆتایشدا بە هەڵپەرکێی بەشداربووان کۆتایی بە کۆنسێرتەکە هات.