لە کەڵەک ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا

تەرمی ژنێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە کە گیان لەدەستدانەکەی گوماناوییەو پۆلیس دەڵێت: لەسەر پردەوە خۆی هەڵداوە.

ناوەندی هەواڵ 

 

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لە زیادبووندایە، بکوژانی ژنیش بۆ ئەوەی لە سزای یاسایی دەربچن زۆربەی کات هانی ژنان دەدەن بۆ خۆکوشتن.

 

ئێوارەی ٢٢ی شوبات، تەرمی ژنێک لە زێی گەورە دۆزراوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس لەسەر پردی نێوان خەبات-کەلەکەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

 

لەبارەی ناسنامەی ژنەکەوە ئاماژە بەوەکراوە،  دانیشتووی شاری هەولێرە و تەمەنی ٢٩ ساڵە و خێزاندارە.

 

هەر سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی خەبات، پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕووداوێکی خۆکوژی دا لە قەزای خەبات، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان تەڕمی ژنەکە بدۆزنەوە.