لە کازاغستان گروپێکی نەژادپەرست ژنێکی کوردیان سوتاند
گروپێکی نەژادپەرست هێرشیانکردە سەر گوندێکی کازاغستان و ژنێکی بەتەمەنی کوردیان بە زیندویی سوتاند.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220330-jiny-kurd-kazaghstan-jpg36eeb0-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
گروپەکە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی کوردی سۆڤێتسکۆ لە پارێزگای تورکستانی کازاخستان و لە هێرشەکەیاندا ژنێکی کوردیان بە ناوی "ڕۆستامۆڤا خانم کۆچەری" تەمەن ٦٦ ساڵ بە زیندویی ئاگر تێبەردا، ڕۆستامۆڤا لەلایەن بنەماڵەکەیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی هاووڵاتییانی گوندی سۆڤێتسکۆ بڵاویانکردووەتەوە، لەدوای جەنگی سۆڤیەت کوردانی باکوری کوردستان کۆچبەربوون و لەو گوندەدا نیشتەجێ بوون و لەبەر ئەوەش گوندەکە ناوی سۆڤێتسکۆیە.
کوردانی کۆچبەری ئەو گوندە هەمیشە لەلایەن گەلانی کازاخستانەوە هێرشی نەژادپەرستانەیان دەکرێتەسەرو ڕووبەڕووی روداوی دڕندانە دەبنەوە.