لە کانتۆنی جزیرە یادی ١٢ ساڵەی ١٩ی تەمووز بەڕێوەچوو

هەزاران کەس بۆ یادی ١٢ ساڵەی ١٩ی تەمووز لە حەسەکە و قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چوونە شوێنی ئاهەنگ گێڕان، هەموو لایەنەکان لە ئاهەنگەکەدا کۆبوونەوە و داوای پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشیان کرد.

حەسەکە

 

شۆڕشی ڕۆژئاوا، لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا و بە بەشداری هەزاران کورد، عەرەب، ئەرمەنی و ئاشووری لە حەسەکە و قامیشلۆی سەر بە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یادی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەمموز بەڕێوەچوو، لە میانەی ئاهەنگەکاندا پەیامی خاوەندارێتی شۆڕش و دەستکەوتەکانی درا.

 

خۆبەڕێوەبەری بە بۆنەی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە لە حەسەکە ئاهەنگی سازکرد، ئەندامان و دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری و ڕێکخراوەکانی ژنان و سەرجەم پێکهاتەکان لە کورد، عەرەب، سریانی و ئەرمەنی، لە تل تەمر، گرێ سپی و کامپی واشۆکانی و سەرێکانی بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد و یادی ١٩ی تەمووزیان بەرز ڕاگرت.

 

دوای خولەکێک ڕێزگرتن، فاتمە عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە، ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای لە هەموو جیهان پیرۆزکرد و وتی: لەم شۆڕشەدا هەنگاوی زۆر گرنگمان ناوە و دەستکەوتی گەورەمان هەبووە، یەکێک لەوانە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکە کە ئەمڕۆ بووەتە نموونە بۆ هەموو جیهان، سیستمی هاوسەرۆکایەتی یەکێکە لە دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشە کە ئەمڕۆ ژنان لە هەموو دامەزراوەیەکدا جێگەی خۆیان هەیە و دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەیە، هەمیشە لە مەیداندا دەبین بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانە و بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات.

 

"با پێکەوە دەستکەوتەکانی شۆڕش بپارێزین"

ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار دووپاتیکردەوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هەوڵ و پیشەنگایەتی ژنان پێشکەوت و سەرکەوتنی بەدەستهێنا و وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی گەلی ستەملێکراوە، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، ئەم شۆڕشە پێشکەوت، شۆڕشی ڕۆژئاوا کاریگەری خۆی لەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان هەیە، بۆ نموونە سەرهەڵدانی شۆڕشگێرانەی ئێران کە شۆڕشی ژنان بوو بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، پەرەی پێدرا و شۆڕشەکە ڕوویدا، دەتوانین بڵێین شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی ژنانە، ئەم شۆڕشە شۆڕشی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، خۆبەڕێوەبەری، هەروەها هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی، دەستکەوتە سەرەتاییەکانی ئەم شۆڕشە و ماف و ئایین و کولتووری هەر پێکهاتەیەک دەپارێزن، دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی ژنان وەک کۆنگرەی ستار هەنگاوێکی بنەڕەتییە لەم شۆڕشەدا کە ڕێکخراوی ژنان لەناو ئەم شۆڕشەدا وەک ئەرکێک لە سەر شانی خۆیان گرتە ئەستۆ و تا ئێستاش کار دەکەن.

 

شۆڕشی ئێمە لە ژنانەوە دەستی پێکرد و بە کارو خەباتی ژنان سەردەکەوێت ئێستا کاتی پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشەیە، پێویستە ئێمە ئاگاداری کارەکانمان بین و بەتایبەت ئاستی خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بەرز بکەینەوە لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئۆجالان خاوەنی ئەم شۆڕشەیە، ئەو ڕێگایەی کە ئەم شۆڕشە دەیگرێتەبەر هێڵی ئازادییە.

 

پاشان بەرنامەی کات بەسەربردن بە پێشکەشکردنی گۆرانی شۆڕشگێڕانە لەلایەن گروپی جودی، هونەرمەند نەسرین بۆتان، گروپی کۆمەڵگەی ناوەندی، گروپی ئەرمەنی و گروپی زیلان بەردەوام بوو.

 

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

قامیشلۆ

بە بۆنەی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ لە شاری کۆبانێ دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، دانیشتووانی قامیشلۆو ناوچەکانی بە ئاهەنگێک یادی ١٢ی ساڵەی شۆڕشەکەیان بەرزکردەوە و ئاهەنگەکیان بە دروشمی "بە ڕۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، داگیرکاری تێکدەشکێنین و سوریایەکی دیموکراتی و لامەرکەزی بونیاد دەنێین" دەستپێکرد، هەزاران کەس و ڕێکخراو و ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەنجومەنی بنەماڵە و دامەزراوەکانی شەهیدان بەشداریان تێداکرد، سەرەتا بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکڕەوانان دەستیپێکرد.

 

"بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات"

ڕیحان لۆقۆ، لە کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، یادی ١٩ی تەمووزی پیرۆزکردو وتی: ١٢ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەموو یەکەکان پیرۆز بێت، بۆ ئازادی دەژین لە بیرمە هەموو هاوڕێ شەهیدەکانم ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی ژنانی کورد دۆزی ئازادی بۆ ژنان هەڵبژارد و هێزەکانی ژنان لە ڕووی سیاسییەوە دامەزران، پێکهاتەکانی تورکمان و چەرکەس و مەسیحی بەردەوامن لە کارەکانیان بە ئامانجی ڕێگەدان بە هەموو کەسێک بە ئیرادە و ناسنامەی خۆی لەسەر ئەم زەوییە بژی.

 

"ئەنجامی خەباتی ٤٠ ساڵە"

ئەمەش یەکێک بوو لە دەرئەنجامەکانی خەباتی ٤٠ ساڵەی ژنانی کورد کە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات، سات بە سات بەرخۆدانیان دەکرد، سەرەڕای فشار و سەختی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە بەردەوامە لەسەر ناوچەکە و پێشەنگەکانی شۆڕشەکەمان، بە ئیرادە و ئومێدێکی بەهێز بۆ سەرکەوتن، ژنان خەباتێکی گەورەیان کرد، بەو هێز و ئیرادەیە وە سەرکەوتن، ئەمڕۆ گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەزاران کەس لە مەیدانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبوونەتەوە و پێکەوە یادی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەنەوە، وەک ژنانی کورد بەڵێن دەدەین ئاستی تێکۆشان تا کۆتایی بەرز بکەینەوە و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە نێو خۆماندا مسۆگەر بکەین.