لە جەزائیر ژنێکی دووگیان کوژرا

ژنێکی دووگیانی تەمەن ٣٠ ساڵ لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە جەزائیر کوژرا. جەزائیر

ژنێکی دووگیانی تەمەن ٣٠ ساڵ لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە جەزائیر کوژرا.

جەزائیر

 

لەم ساڵانەی دواییدا دڕندانەترین تاوانی کوشتنی ژنان لە جەزائیر ئەنجام دراوە و نوێترین تاوانیش ئەوەیە ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کە مامۆستایە لە یەکێک لە دامەزراوە پەروەردەییەکان لە شاری ئەلڕەمشی لە هەرێمی تلمسانی جەزائیر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان بکوژەکە کە توندوتیژی و نادادی بەرامبەر بەژنە دووگیانەکەی کردوە لە بواری پەروەردە کار دەکات، ئەو بە شێوەیەک هاوژینەکەی کوشت کە چەند جارێک جلەکانی لە سەری ئاڵاندو گیانی لەدەستدا.

 

لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە پێنج ژن لە جەزائیر لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون سەرەڕای یاسا توندەکانی جەزائیر لەماددەی ٤٠ی هەموارکردنەوەی دەستووردا هاتووە کە دەوڵەت لەهەموو شوێن و مەرجەکاندا ژنان دەپارێزێت لە هەموو جۆرە توندوتیژییەکی جەماوەری و لە بواری پیشەیی و تایبەتدا یاساناسان ماددەی ٤٠ بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانن لە شەڕی دژی توندوتیژی دژی ژنان و بە چەکێکی نوێ و بەهێزی دەزانن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە جەزائیر.