لە جەزائیر دەستدرێژی دەکرێتە سەر منداڵێکی ٨ ساڵان

لە ناوچەی تیبازا لە جەزائیر، منداڵیکی کچی ٨ ساڵان ڕووبەڕووی دەستدرێژی بەکۆمەڵ بووەوە، لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد.

جەزائیر

 

دوێنێ لە ناوچەی تیبازا لە جەزائیر منداڵێکی کچی ٨ ساڵان لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە دەستدرێژی کرایە سەر، بەپێی سەرچاوەکان ئەو کەسانەی دەستدرێژییان کردووە سەر ئەو منداڵە ٨ ساڵە، تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٢٢ ساڵدایە، لە نزیک ئەنجومەنی ناوچەی تیبازا، منداڵەکەیان گرتووە و دەستدرێژییان کردووەتە سەر.

 

لەو بارەیەشەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانبارەکاندا دەستیپێکردووە.

 

ت.پ