لە هیندستان ١٠ منداڵ گیانیان لەدەستدا
ڕاگەیاندنەکانی هیندستان بڵاویان کردەوە، لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون لە هیندستان ١٠ منداڵی تازە لە دایکبوو گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەوال
ڕاگەیاندنەکانی هیندستان بڵاویان کردەوە، لە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی لە باکووری هیندستان لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەیەک ئاگرکەوتەوە و بەو هۆیەوە ١٠ منداڵی تازە لە دایکبوو گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ٥٤ منداڵ لە بەشی چاودێری چڕدابوون و ١٦ منداڵ سووتاون و ٢٨منداڵیش ڕزگارکراون.
بەرگری شارستانی ڕایگەیاندووە، شەش تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکە کراون و دوای سێ کاتژمێر توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.