لە هەولێر گردبوونەوەیەکی نارەزایی دژ بە کوشتنی ژن بەرێوەچوو
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە زیادبوونی ڕێژەی کوشتنی ژن لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەولێر، گردبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کە رێكخراوێكی بواری ژنانە ڕایگەیاند، لە پێناو دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە زیادبوونی ڕێژەی کوشتنی ژن لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەولێر، گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست.
گردبوونەوەکە لەبەردەم قەڵای هەولێر بەرێوەچوو، بە ساتێک بە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی زیانبەرکەوتووانی تووندوتیژی دەستیپێکرد.
پاشان ڕاگەیەندراوی هاوبەشی رێکخراوەکان لەلایەن بەهار عەلی خوێندرایەوەو ئاماژە بەوەکرا، کەمپەینی نارەزایی دەرهەق بە کوشتنی ژن بەردەوامە لە کارەکانی هەڵمەتی کۆکردنەوەی یەک ملیۆن واژوو بۆ ڕاگرتنی کوشتنی ژن دەستپێکردووە ، بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئەو پانکارتانەی بەدەست بەشداربووانی گردبوونەوەکەوەیە، لێی نووسراوە: لەماوەی سێ مانگی رابردوودا١٨ ژن کوژراون.