لە حەسەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی کرا

بە دروشمی "ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کۆمەڵگەیە، با پێکەوە ژیانێکی ئازاد و کولتوورێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی کۆمیناڵ بونیاد بنێین" کۆنگرەی ستار و تەڤ-چاند کۆنسێرتێکیان سازکرد.

حەسەکە

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، کۆنگرەی ستار و تەڤ-چاند کۆنسێرتێکیان بە دروشمی “ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کۆمەڵگایە، با پێکەوە ژیانێکی ئازاد و کولتوورێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی کۆمیناڵ بونیاد بنێین" ڕێکخست، هونەرمەندان شەهریبانا کوردى و سومەیە محەمەد لەسەر شانۆ گۆرانیان وت.

 

دوای خولەکێک ڕیزگرتن، خالیدە بۆتی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە حەسەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پرۆسەیەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بە ئازادی فیزیکیڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە و وتی: ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکێکی ویژدانییە و دەبێت هەمووان بەرپرسیار بن، ڕێبەر ئۆجالان داوای ئاشتی و دیموکراتیکی کرد و ئێمە ئەو بانگەوازە جێبەجێ دەکەین، ئەو پڕۆژەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ خستووەتە بەردەممان لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراتیک و ئازادی ژنانە، ئەم پڕۆژەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ کراوە، بەڵام دەبینین هەموو سووریا پێویستی بەم پڕۆژەیە هەیە و ئەوانەی پێشەنگایەتی دەکەن ژنانن ئێمە ناوەستین، هەمیشە لەسەر شەقامەکان دەبین تا ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەبێت.

 

هەروەها هونەرمەندان سومەیە محەمەد و شەهریبانا کوردی چەندین گۆرانییان پێشکەش کرد.

 

کۆنسێرتەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.