لە هێرشەکانی سەر ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان گیان لەدەستدان و برینداربوون بەردەوامی هەیە
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەورو نەباتیە، بەهۆیەوە ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
خێرایی بۆردومانەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان لە ٢٣ی ئەیلوولەوەو چڕتر بووەتەوە و تا ئێستاش بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان درێژ بووەتەوە.
دوێنێ ١٧ی تشرینی دووەم، وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەورو نەباتیە لە باشووری لوبنان بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە ٢٦ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٨ کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها لە بۆردومانێکدا چوار کەس کوژراون. ناوچەی نەبا لە ناوەڕاستی بەیروت کە ژنێکیان تێدایەو و ١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون کە دووانیان منداڵن.
ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆردومانەکەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکی دەستەی تەندروستی ئیسلامی لە شارۆچکەی عەرەب سەلیحەم بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٦ فریاگوزاری لە دەسەڵات.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشە بەردەوامەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حزبوڵا لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سێ هەزار و ٤٨ کوژراو و ١٤ هەزار و ٧٨٦ بریندار کە منداڵ و ژنیشیان تێدایە بەرزبووەتەوە.
هەروەها شەڕی بەردەوام بووە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەمەش دوای چڕبوونەوەی بۆردومانەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان.