لە هندستان ٦٣ کەس بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانیان لەدەستدا
ناوەندی كەشناسی هندستان بڵاویكردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی درووستبوونی هەورە بروسكەوە لە ویلایەتەكانی ئوتار پرادێش و بیهار ٦٣ كەس گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
فەرمانگەی كەشناسی هیندستان "IMD" لە بارەی گۆڕانی كەشوهەوای وڵاتەكەیان و زیانگەیشتن بە دەیان هاوڵاتیی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەكانی بیهار و ئوتار پرادێش ژمارەیەكی زۆر هەورە بروسكە ڕوویانداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەنجامی ئەو هەورە بروسكانەدا لە ئوتار پرادێش ٤٣ كەس و هەروەها لە بیهار ٢٠ كەس گیانیان لەدەستداوە.
مادهاڤان نایر ڕاجیڤان، سکرتێری پێشووی وەزارەتی زانستی زەوی یەکێتی وتی: گۆڕانی کەشوهەوا دروستبوونی هەورە بروسکە یان ڕەشەبا زیاد دەکات لە وڵاتان، بە هیندستانیشەوە.