لە هەڵەبجە ساڵی ڕابردوو ٥٣ حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان تۆمارکراوە
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ژنان لە هەڵەبجە لە ساڵی ڕابردوودا ٥٣ حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجامدراوە، هەروەها یەک ژنیش ناچار بە خۆسووتاندن کراوە.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ژنان لە هەڵەبجە ئامارەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە.
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ساڵەدا ٥٣ حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان تۆماركراوە، یەک ژنیش ناچار بە خۆسووتاندن کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێی ئامارەكان تۆمارکردنی حاڵەتەکان بەمشێوەیەیە، ١٠ حاڵەتی لێدان، ١٠ حاڵەتی سوکایەتی پێکردن، دوو حاڵەتی شەڕکردن،چوار حاڵەتی لێدان،١١حاڵەتی هەڕەشەکردن، چوار حاڵەتی دەرکردن لە ماڵ، یەك حاڵەتی هۆکاری خۆسووتاندن، یەك حاڵەتی دەستگرتن بەسەر بەڵگەنامە و کەلوپەلی تایبەتی، یەك حاڵەتی رێگری لە سەردانکردن، سێ حاڵەتی مناقەشە و دەنگەدەنگی خێزانی، یەك حاڵەت ناپاکی ھاوسەری و یەك حاڵەتی دەرمان خواردن.