لە هەڵەبجە بە کۆڕێک پێگهی مرۆڤ تاوتوێ كرا
دوێنێ كۆرێک بۆ ههریهک له نووسەران کنێرعەبدوڵا و سهلاح عەزیز ڕێکخرا، تیایدا پێگەی مرۆڤ تاوتوێ کرا.
هەڵەبجە
پاشنیوەڕۆی ١٠ی ئاب له شاری ههڵهبجه ڕێكخراوی كولتووری یانهو سیاچهمانه، ئێواره كۆڕێكیان بۆ ههریهک له کنێرعەبدوڵا، نووسهرو سهلاح عەزیز ڕێکخست.
کۆڕەکە سهبارهت به پێگهی مرۆڤ له خزمهتكردن بهشار ئەنجامدرا، لهوبارهیهوه كنێر عەبدوڵا وتی: پێگەی مرۆڤمان لەخزمەتکردن بە شاردا تاوتوێ کردوو، بەکێک لەو خاڵانەی گرنگیمان پێدا پاراستنی کەسایەتی مرۆڤە هەرەوەها هۆشیارکردنەوەیانە دەربارەی پاراستنی نیشتیمان و کۆمەڵگەکەیان، بە جۆرێک کە چۆن بەهاکانی مرۆڤ باڵا بکەین و هۆشیارببنەوە بەو ئاستەی نیشتمان و خاکی خۆیان بەهی خۆیان بزانن و بیپارێزن.
وتیشی: ئەم بابەتانە زۆر شت هەڵدەگرێت. بە کاتێکی کەم تەواو نابێ بەڵکو کۆمەڵێک ڕەهەندی باڵا هەیە پێویستە سەرەتا لە خۆمانەوە دەست پێبکەین و چونکە ئەگەر تاک چاک نەبیت کۆمەڵگە چاک نابێت.
کنێر عەبدوڵا، ئەوەشی خستەڕوو کە کۆمەڵێک تاک هەن هۆشیارن و هەوڵی بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە دەدەن بۆیە گرنگە لایەنی پەیوەندیدار گرنگی بەم تاکانە بدات و هەوڵی ئاشناکردنیان بدات بە کەسانی دیکە.
کۆڕەکە بەگفتووگۆی کراوە دەربارەی بابەتەکەلە لایەن ئامادەبوانەوە کۆتایی پێهات.