لە غەززە ٥٥٦ هەزار و ٧٧٤ منداڵ کوتانیان بۆ کراوە
ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدا کە هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە، لە دووەم حاڵەتی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە ٥٥٦ هەزار و ٧٧٤ منداڵی خوار تەمەنی ١٠ ساڵ کوتانیان کردووە.
ناوەندی هەواڵ
ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٣وە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، لە هێرشەکاندا ژنان و منداڵان دەکرێنە ئامانج، فەلەستینییەکان ناتوانن سەرەتاییترین پێداویستییەکانیان بەدەست بهێنن.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەژماری دیجیتاڵی میدیایی خۆی دەقێکی بڵاوکردەوە و تێیدا کۆتایی هاتنی حاڵەتی دووەمی هەڵمەتی کوتانی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە باکووری غەززە دوێنێ کۆتایی هاتووە کە ٨٣ هەزار و ٨٧٦ منداڵ دەرمانی ڤیتامینیان وەرگرتووە لە ململانێی بەردەوامدا.
منداڵان هێشتا بێ پاراستنن
ئەوەشخراوەتەڕوو، رێژەی کوتان لە باکووری غەززە گەیشتووەتە ٨٨%و ژەمی دووەم بۆ منداڵانی تەمەن ٧ بۆ ١٠ ساڵ درا، منداڵان لە ئیفلیجی ناپارێزرێن، لە غەززە ٥٥٦ هەزار منداڵی خوار تەمەنی ١٠ ساڵ هەیە (٩٩%ی منداڵانی غەززە گەیشتوونەتە ئەم باری نائاساییە)، لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا دوو حاڵەت داخران، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە منداڵی زیاتر بەردەوام دەبن.