لە عەفرین لە ماوەی مانگێکدا ٣٢ کەس ڕفێندران
بەگوێرەی ناوەندی بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی عەفرین، لە ماوەی مانگێکدا ٣٢ کەس لە عەفرین کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیدایە، ڕفێندران.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی ناوەندی بەڵگەنامەکانی پێشێلکارییەکانی عەفرین، لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٢ کەس لە عەفرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیدایە ڕفێندران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار، کە ناوی ڕفێندراوەکانیش لە هەواڵەکەدا بڵاوکراوەتەوە، زۆربەی ئەو کەسانە بەهۆی خۆبەدەستەوە نەدانەوە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون.