لە دژی گێچەڵکردن بە ژنان لەسەر ئینتەرنێت، ٢٠٠ ژن بە نامەیەک هەڵوێستیان نیشاندا

٢٠٠ ژن نامەیەکی کراوەیان دژی گێچەڵ و سوکایەتی کردن بە ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە و تێیدا داوای هەنگاوی جدییان کرد لە دژی ئەو دەستدرێژی و سوکایەتیانەی کە دەکرێتە سەر ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دژی ئەو دەستدرێژی و سوکایەتیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەکرێت، ٢٠٠ ژن ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە و لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەخشکرا، لەو کەسانەشی نامەکەیان واژۆ کردووە، جولیا گیڕاڵد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا، بیلی جین کینگ، یاریزانی تێنسی ئەمریکی و یاریزانانی بەریتانی تاندوێ نیوتن و ئێما واتسۆن'ن.

 

ناوەڕۆکی نامەکە بەم شێوەیەیە:

ئینتەرنێت لە سەدساڵی ٢١دا وەک مەیدانی شار وایە و لەوێدا مشتومڕ دەکرێت، تەنانەت هەندێک خاڵی بە کۆمەڵایەتی بوون لەسەر شێوەی ئەو بنیاد دەنرێت، بەرهەمەکان لەوێدا دەفرۆشرێت و خەڵکی سەرکەوتوو لە کارەکانیاندا لەوێدا بەناوبانگ دەبن، هاوکات کەسانی خراپیش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستدرێژی ڕەگەزی دەکەن، ژنان هەراسان دەکەن و قسەی ناخۆشیان بەرامبەر دەکەن، بۆ زۆرێک لە ژنان ئەم گۆڕەپانە دیجیتاڵییە شوێنی نائارامە و ژنان لە مەترسیدان".

 

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا، جولیا گیڕاڵد، دەربارەی ناوەڕۆکی نامەکە وتی: "کاتێکیش من کارم دەکرد هەمان مژار دەهاتە بەردەستم، بەو واتایەی ئەم کێشەیە بەردەوامە بۆ سەر ژنان".

 

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەونی جیهانی، ئازمین درۆدیا، لەسەر هەمان بابەت ئاماژەی بەوەدا: "ئێمە دەزانین کە گێچەڵ و دەستدرێژی ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا دەکرێت، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆسپەکانی بەردەم یەکسانیی ڕەگەزیی و بۆ ئێمە زەحمەتێکی گەورەی هەیە".

 

ڕۆژنامەنووسی ئەزەربایجانی، ئاگاگ گەبوڵا کە نەهۆی هێرشە سایبەرەکانەوە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و دەبنە هۆکارێک کۆتایی بە کارەکانیان بهێنن.

 

لە وەڵامی نامەکەدا، جێبەجێکاری پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڵێنیان داوە، کە تیشک بخەنە سەر بابەتەکانی وەک بەشداریکردن لە میدیای تەشریقیدا، ناوەڕۆکی ئەو بابەتانە ببینن کە دەیدەنە بەر باس، هەروەها کار بۆ دروستکردنی پرەنسیپ بۆ پەیوەندی میدیایی بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە بەشداربووانیش پێیان وایە کە ئەمە تاکە چارەسەر نییە و دەبێت ڕیگەی دیکەش بگیرێتە بەر.

 

ت.پ