لە دوورگەکانی چاگۆس، پولی بەڕیتانی قەدەغەکرا
بەریتانیا شکستێکی دیکەی خوارد لە شەڕەکەیدا بۆ ئەوەی کۆمەڵێک لە دوورگەکان لە ئۆقیانووسی هیندی بگرێت، ئەمەش بووە هۆی ڕەتکردنەوەی بەریتانە لەو ناوچانەدا.

ناوەندی هەواڵ
کۆبوونەوەی یەکێتی پۆستەی جیهان لە کەناری ئیڤری بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی پولی بەریتانی لە دوورگەکانی چاگۆس، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەموو پۆستەکان بۆ ئەرشیپلاگۆی دوور پێویستی بە مۆرکردنە لە دوورگەی مۆریس - ئەو وڵاتەی کە بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی چاگۆس دەکات.
کۆمەڵێک پولی پۆستەی جوان کە شێوەی ماسی و زیندەوەرە دەریاییەکانن، وەک نیشاندەری کۆتایی دیپلۆماسیەتی نێودەوڵەتی دەردەکەوێت، بەڵام دەنگی ئەرێ بۆ نایاساییکردنی ئەو مۆرانە لەسەر ئاستی جیهان، لێدانێکە بۆ بەریتانیا و ئاماژەیەکی ترە بۆ زیادبوونی گۆشەگیری لەسەر بانگەشەکەی بۆ دورگەکانی چاگۆس.
سێ دەستەی سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشتر بڕیاریان داوە کە ئەرشیپلاگۆ بەشێکە لە ئیمپراتۆریەتی کۆنی ئیستعماری بەریتانیا و دەبێت دەستبەجێ ڕادەستی مۆریس بکرێت، لە ئەنجامی دەنگدانی یەکێتی پۆستەکانی نێودەوڵەتی بڕیاریاندا کە لە ناوچەی ئۆقیانووسی هیندی پولی بەریتانی ناناسرێت و کاری پێناکرێت.
بەڵام پێشبینی دەکرێت هەنگاوی داهاتووی مۆریس قەدەغەکردنی گەشتە نێودەوڵەتیەکان بێت لەسەر ناوچەکە کە ناوچەیەکی فراوانە لە ئۆقیانووسی هیندی.
ت.پ