لە دوای دووبارەبوونەوەی کوشتنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ نیگەرانییەکان لە عێراق زیاتر دەبن
کوشتنی هەمسە جاسم، پارێزەرو چالاکوانی مافی مرۆڤ لە پارزگای واست لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقەی لێکرا و کوژرا نیگەرانی فراوانی لێکەوتووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
نیگەرانییەکان لە عێراق زیاتر دەبن لە دوای دووبارەبوونەوەی کوشتنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داواکاری کۆمەڵایەتی و فەرمی بۆ دەستنیشانکردنی تاوانباران و بەهێزکردنی ڕێوشوێنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها ئەم تاوانانە لە چوارچێوەیەکی ئەمنی پشێودا ڕوودەدەن و پرسیار لەبارەی داهاتووی ئازادییە مەدەنییەکان و سەروەری یاسا لە وڵاتدا دەوروژێنن.
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا، هەمسە جاسم، پارێزەرو چالاکوانی مافی مرۆڤ ،ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم، لە کاتیێکدا کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو لە ناوچەی عامیریە لە باکووری کوت پایتەختی واست، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا، بەپێی هەواڵی میدیاکان، چەکدارەکان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا قوربانیەکەیان شۆک کردووە و تەقەیان کردووە و دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
دوای تاوانەکە، هێزە ئەمنییەکان بە خێرایی گەمارۆی شوێنی ڕووداوەکەیان دا و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری، لەئێستادا، دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەی سەرەتایی ئەنجامدەدەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بانگەوازەکان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران و پاڵنەرەکانی پشت ڕووداوەکە، بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە، کە مەترسی لەسەر ئەمنی و سەلامەتی هاوڵاتیان دروستدەکەن، دووبارە نەبنەوە.
دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە، هەمسە جاسم، چالاکوانی مافی مرۆڤ، کارمەندی مافی مرۆڤ بووە لە ئیدارەی نیشتیمانی، تیشکی خستۆتە سەر سروشتی کارەکانی، کە پەیوەستە بە داکۆکیکردن لە مافەکان و یاساوە.
دوابەدوای ڕووداوەکە، ناوەندی نەخیل بۆ ماف و ئازادیەکان بە توندی تاوانەکەی شەرمەزار کرد و داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە تاوانباران دادگایی بکەن و بە خێرایی ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن و بۆ هەر زانیارییەک کە ئاماژە بە هەوڵدان بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان یان پەیوەندییەکانی نێوان تاوانباران و لایەنە کاریگەرەکان بکات، بە ڕاستی چارەسەری بکەن، ناوەندەکە هۆشداریدا، لەوەی کە هەر لاوازییەک لە لێکۆڵینەوەکاندا بێت دەتوانێت متمانە بە سیستەمی دادوەری پارێزگاکە تێکبدات.
ئەم تاوانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا یەکەم تاوانە لە جۆری خۆی لە شاری واست، بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم دواییانەدا توندوتیژییەکان زیادی کردووە و پرسیاری بەرفراوانی لەبارەی کاردانەوەکانی ئەم ڕووداوە لەسەر دیمەنی ئەمنی و سیاسی عێراق دروستکردووە، بە تایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی داواکارییەکان بۆ دابینکردنی پاراستن بۆ چالاکوانانی مافی مرۆڤ و بەهێزکردنی سەروەری یاسا.