لە دوا دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێک کەرتی پزیشکی مانیان گرتووە
وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەستدرێژی و کوشتنی پزیشکێک لە هندستان، پزیشکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر مانیان گرت کە ژنان زۆرینەی کرێکارانی کەرتی پزیشکی لەو وڵاتە پێکدەهێنن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/08/20240817-twrrra-jpgdb8b5a-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
توندوتیژی زایەندی دژ بە ژنان کێشەیەکی بەربڵاوە لە کۆمەڵگەی هندستان، بەو پێیەی چەندین جار ڕووداوی دەستدرێژی و کوشتن لە سەرانسەری وڵاتدا ڕوویانداوە و ئەمەش توڕەیی گشتیی لێکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ ١٧ی ئاب، کارمەندانی پزیشکی لە هندستان دەستیان بە مانگرتنی ٢٤ کاتژمێری سەرتاسەری وڵات کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستدرێژی دڕندانە و کوشتنی پزیشکێک لە شاری کۆلکەتا.
کۆمەڵەی پزیشکی هندستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، مانگرتنەکە دەستڕاگەیشتن بە ڕێکارە پزیشکییە هەڵبژێردراوەکان و ڕاوێژکارییەکانی نەخۆشخانەی دەرەوە لە پڕ دانیشتووترین حکومەتی جیهاندا دەبڕێت، هاوکات بەشی زەبر و زەنگ لە نەخۆشخانەکان کە مامەڵە لەگەڵ دۆخە فریاگوزارییەکان دەکەن دەمێننەوە.
هەفتەی ڕابردوو لە شاری کۆلکەتا لە نەخۆشخانەیەکی حکومی دەستدرێژی زایەندی کرایە سەر پزیشکێکی ڕاهێندراوی تەمەن ٣١ ساڵ و کوژرا، ئەمەش کەرتی تەندروستی توڕەکرد و وای لێکردن لە ناڕەزایەتی سەرتاسەریدا کار ڕابگرن، ئەمەش دەستدرێژی بەکۆمەڵ و کوشتنی کەسێکی تەمەن ٢٣ ساڵانی بەبیرهێنایەوە کە دژی خوێندکارێک بوو لە پاسێکی جوڵاودا لە نیودەلهی لە ساڵی ٢٠١٢.