لە چەمچەماڵ ژنێک بەدەستی دوو برای کوژرا
ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ لە شارەدێی شۆڕشی چەمچەماڵ بەدەستی دوو برای کوژرا.
ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنان لەلایەن پیاوان و بەدەستی پیاوانی ناو خێزانەکانیان بەردەوامی هەیە، لەنویترین ڕووداودا ژنێک بەدەستی دوو برای کوژرا.
ئیوارەی دوێنێ ١ی نیسان، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی "ر.ج" لەنزیک ماڵی باوکی لەپڕۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە شارەدێی شۆڕش بەدەستی دوو برای بەفیشەک کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بۆ ڕاگەیاندنەکان و چالاکوانان وتوویەتی: پێشتر براکانی ژنەکە و هاوژینەکەی کێشەیان هەبووەو دۆسیەکەیان لەپۆلیس بووە، لەبەر ئەوەی براکانی ژنەکە سەر بەهێزە ئەمنیەکانن، دوای رووداوەکە دۆسیەکەیان لەپۆلیسەوە گواستراوەتەوە بۆ ئاسایش.