لە چەمچەماڵ کۆنفرانسی "ئەنفال و ژیانەوە" بەڕێوەچوو

لە چەمچەماڵ کۆنفرانسی "ئەنفال و ژیانەوە" بەڕێوەچوو، تیایدا باس لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفالی گەلی کورد و گرنگی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و کەسوکاری ئەنفالکراوان کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٨ی حوزەیران، لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی دۆز و چەرموو بۆ پرسی ئەنفال کۆنفرانسی ئەنفال و ژیانەوە بەڕێوەچوو، بە کۆنفڕانسەکە بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی گەل و نیشتیمان دەستیپێکرد.

 

دوای وتاری دەستپێکردن، پانێڵی یەکەم سەبارەت بە گۆڕە بە کۆمەڵەکان بەڕێوەچوو تیایدا باس لە مێژووی گۆڕە بە کۆمەڵەکان کرا لە جیهاندا، پاشان بە  تایبەت گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق و بە تایبەتتر گۆڕە بە کۆمەڵە کوردییەکان و ئەنجامدانی پشکنینی DNA و هەڵدانەوەیان کرا.

 

لە بەشی دووەمی کۆنفرانسەکەدا پانێڵێک ئەنجامدرا کە تیایدا باس لە گرنگی و پێویستی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کارەساتی ئەنفال کرا، بە پێویست زاندرا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکرێتەوە.