لە چالاکوانانی ئەفغانستانەوە بانگەوازی بۆ پەخشان عەزیزی

یەڵدا ئەحمەد، چالاکوانی مافی ژنان و دەروونناس لە ئەفغانستانەوە ئیدانەی پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی بۆ پەخشان عەزیزی کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دژی سزای لەسێدارەدان بوەستنەوە.

بەهاران لاهیب

 

ئەفغانستان- ئەمیر ڕەیسیان، پارێزەری زیندانی سیاسی پەخشان عەزیزی ڕۆژی ٨ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند، دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی پشتڕاست کردەوە، هەروەها باسی لەوەشکردووە، ئەو بەڵگەنامانەی کە بۆ بەرگریکردن لە پەخشان عەزیزی خراوەتەڕوو، لەلایەن دادگاوە ڕەتکراونەتەوە، دژایەتی بۆ سزای لەسێدارەدان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت.

 

یەڵدا ئەحمەدی، چالاکوانی مافی ژنان و دەروونناس ناڕەزایەتی دەربڕی.

 

"هەموو کەسێک لە دژی سزای لەسێدارەدان بوەستێتەوە"

یەڵدا ئەحمەد، چالاکی مافی ژنان و دەروونناس لە ئەفغانستانەوە، پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی شەرمەزار کرد و وتی: ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و زیندانیانی دیکەی پشتڕاست کردەوە. خەڵکی ئێران بێزارن لە ڕێبازەکانی ڕێژیم و دەزانن جگە لە تێکۆشان هیچ ڕێگەیەکی دیکە بۆ دەربازبوون لەو هەموو زوڵم و ستەم و چەوساندنەوە نییە. "هەر بۆیەش بە شێوازی جۆراوجۆر لە دژی ئەو تاوانانە دەوەستنەوە و دژی دەسەڵاتی دڕندە دەجەنگن.

 

بانگەواز بۆ چالاکی

یەڵدا ئەحمەد وتی: ڕژێمی ئێران ڕزگاری خۆی لە بێدەنگکردنی گەلی کورددا دەبینێتەوە، هەر بۆیە خۆپیشاندەران دەکوژن و زیندانییەکان لە سێدارە دەدەن، بەڵام نازانن هەموو ڕۆژێک بە خوێنی ئەو خەڵک و لاوانە درەختی ئازادی ئاو دەدرێت و خەبات و بەرخۆدان بەردەوام دەبێت، بە توندی ئیدانەی سزای لەسێدارەدان دەکەم کە بەسەر پەخشان عەزیزی و زیندانیانی دیکەدا سەپێندراوە، داوا لە حزبەکان، ڕێکخراوەکان، ڕۆشنبیران و زانایان دەکەم، خۆپیشاندانێکی گشتی لەدژی لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ستەمکارە دەسەڵاتدارەکانی جیهان ئەنجام بدەن، نا بۆ سیدارە، نا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.