لە بەیروت نەورۆز پیرۆز کرا

کوردستانیان لە لوبنان و دۆستانیان چوونەتە گۆڕەپانی نەورۆز و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە یادی نەورۆز دەکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کوردەکان لە لوبنان و دۆستەکانیان و نوێنەرانی حزبە سیاسییەکانی لوبنان و کۆمەڵە کوردییەکان لە ناوچەی دەمور لە بەیروت نەورۆزیان پیرۆز کرد.

 

ئاهەنگی نەورۆز لە بەیرووت لەلایەن کۆمەڵەی کولتووری نەورۆزەوە ڕێکخرا.

 

ناوچەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی مەزڵوم دۆغان و ئاڵاکانی پەکەکە ڕازاوەتەوە.