لە بۆردومانی سەر جەبەلیا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا منداڵ و ژنیان تێدایە

بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە کوژرانی ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی لە بۆردومانی کامپی جەبەلیا لە باکووری کەرتی غەززە، کە چەندین قوتابخانە لەوێ ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێن ڕاگەیاند، لە ناویاندا منداڵ و ژنیش هەن.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن له ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و جینۆساید له کەرتی غەززه ، ٣٧٣ ڕۆژی لەسەریەکە به دەیان هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانکردنی ناوچه جیاجیاکانی که ڕتی غه ززه هەیە، له نێوان بارودۆخی مرۆیی کارەساتبار له ئەنجامی گه مارۆدان و ئاوارەبوون که لە زیاتر لە ٩٥%ی دانیشتووان ئاوارەبوون.

 

 دوێنێ ١١ی تشرینی یەکەم، بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی جەبەلیا لە باکووری کەرتی غەززە کە گەورەترین کامپی پەنابەرانە لە غەززە وچەند قوتابخانەیەک لەخۆدەگرێت کە ئاوارەکانی نیشتەجێبوون، ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە ژن و منداڵیان تێدایە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا ١٤ کەس لە ژێر داروپەردوودا بێسەروشوێنن، جگە لەوەی ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هێرشە ئاسمانییەکان زیانیان بە ماڵەکانی دەوروبەری قوتابخانەکان گەیاندووە.

 

ڕیکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایانگەیاندووە، بە هەزاران کەس لە کامپی جەبەلیا گیریان خواردووە کە ژمارەیان بە ٤٠٠ هەزار مەزەندە دەکرێت.

 

دوێنێ وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی زیانبەرکەوتووانی شەڕی بەردەوامی هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ٤٢ هەزار و ١٢٦ کوژراو و ٩٨ هەزار و ١١٧ کەس بریندار بەرز بووەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل چوار کۆمەڵکوژییان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە و ٦١ کوژراو و ٢٣١ برینداری لێکەوتووەتەوە، لەکاتێکدا ژمارەیەک قوربانی هێشتا لەژێر داروپەردوودان و لەسەر ڕێگاکان و تیمەکانی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە دەستیان.