لە باشووری دارفور ٤٥٠ منداڵ و ٥٠ ژنی دووگیان بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن

٤٥٠ منداڵ و ٥٠ ژنی دووگیان لە کامپێک لە سودان لە ئەنجامی کەمبوونەوەی یارمەتییە خۆراکییەکان و تێکچوونی بارودۆخی ژیانیان، بەدەست بەدخۆراکی دەناڵێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوە پزیشکییەکان و دانیشتوانی کامپی ئاتاش لە باشووری دارفور باسیان لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی حاڵەتەکانی بەدخۆراکی لە نێوان منداڵان و ژنانی دووگیان کردووە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە یارمەتییە خۆراکییەکان کەمبووەتەوە و بارودۆخی ژیان لەناو کەمپەکەدا تێکدەچێت.

 

بەرپرسێکی ئیدارەی کامپەکە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی مانگەکانی حوزەیران و تەمووزدا نزیکەی ٤٥٠٠ منداڵ و نزیکەی ٥٠ ژنی دووگیان تووشی بەدخۆراکی بوون.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمبوونەوەی خۆراکی چارەسەری کە پێشکەش بە منداڵان دەکرێت، هۆکاری بەربڵاوی بەدخۆراکییە، هەروەها ئەو بارودۆخە سەختەی ژیان کە ڕووبەڕووی خەڵکی ئاوارە بووەتەوە، دۆخی تەندروستی لەناو کامپەکەدا خراپتر کردووە.