لە ڕاپرسییەکەدا ٧١.٥٪ خەڵکی بە ئەرێنی لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢اهەمی پەکەکە دەڕوانن
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی سۆسیۆ-پۆلەتیک لە ڕۆژانی ١٨-٢٠ـی مانگی ڕابردوو، لە ١٦ شاری باکووری کوردستان، ڕاپرسییەکی ئەنجامدا و ڕای گشتی شەقامی کوردیی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە هەڵسەنگاند.

ناوەندی هەواڵ
لە عەنکەت کە چاوپێکەوتنی مەیدانی لەگەڵ ١٥٠٤ کەس ئەنجامدرا، پشتگیرییەکی بەهێز بۆ بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نیشاندرا.
پشتگیریی بەهێز بۆ بڕیارەکەی پەکەکە
٧١،٥٪ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە لە عەنکەت، بڕیارەکەی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکەیان سەبارەت بە کۆتاییهێنان بەو کار و خەباتانەی لەژێر ناوی پەکەکەدا دەکرێت، بە ئەرێنی لەقەڵەمداوە. لەناو ئەو ڕێژەیەدا ئەوانەی کە بڕیارەکە بە 'زۆر ئەرێنی' دەبینن ١٥،١٪ـن، ئەوانەی کە 'ئەرێنی'ـش دەیبینن ٥٦،٤٪ـن.
١٧،٤٪ـی بەشداربووان بێلایەنی خۆیان سەبارەت بە بڕیارەکان نیشانداوە و تەنها ٦٪ـی بەشداربووان بڕیارەکانیان بەلاوە نەرێنی بووە.
سەبارەت بە پرسیاری "بەڕای تۆ، بەو بریارە ئاشتی بەدەست دێت؟" ٣٦،٨٪ـی بەشداربووان دەنگیان بە "بەڵێ" داوە، "٢٧،٩٪ـی بەشداربووان دەنگیان بە "لەوانەیە" داوە، ٢٢،٧٪ـی بەشداربووان دەنگیان بە "نەخێر" داوە.
بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆی پەرلەمان و دەسەڵاتدارانە
زۆربەی بەشداربووانی عەنکەت ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسیارییەتی ئاشتیی مەیدانی، بەر لە هەر شتێک لە ئەستۆی پەرلەمان (٤٨،٤٪) و پارتەکانی دەسەڵات ئاکەپە و مەهەپە (٣٩٪)ـیە. ڕێژەی ئەوانەی بەرپرسیارییەتییەکەیان خستووەتە ئەستۆ دەم پارتی ٦،١٪ـە، ئەوانەشی خەڵکیان بە بەرپرسیار زانیوە ڕێژەیان ٢،٥٪ـە.
٧٩٪ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێویستە پەرلەمان چالاکانە مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەری ئاشتی بکات. ٨،٧٪ـیان بێلایەنی خۆیان سەبارەت بەو بابەتە نیشانداوە و ٦٪ـیان دەنگیان بە "نەخێر" داوە.
قەیرانی ئابووری لە ڕیزی پێشەوەی کێشەکانە
پرسیاری کێشەی سەرەکی تورکیا لە بەشداربووان کرا. ٦٨،٩٪ـی "قەیرانی ئابووری و بێکاری"ـیان بە کێشەی سەرەکی زانیوە، ١٦،٤٪ـیان پێیان وابووە کێشەی سەرەکی "کێشەی کورد"ە. بەدوای ئەواندا کێشەکانی پەروەردە، ماف، دیموکراسی و...هتد، دێن.
داواکاریی داڕشتنەوەی دەستووری نوێ
ڕێژەی ئەو کەسانەی کە باوەڕییان وایە کە بۆ چارەسەرێکی ڕیشەیی داڕشتنەوەی دەستووریکی نوێ پێویستە ٦٧،٤٪ بوو. وەڵامەکان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بەو شێوەیە بوون:
*هەنگاوی دیموکراسی و باوەڕپێکراو (١٣،٦٪)
*کارکردن بۆ ئاشتی (٧،٦٪)
*بەشداریی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان لە پڕۆسەکەدا (٧٪)
*مسۆگەرکردنی مافی کورد لە دەستووردا (٥،٨٪)
*ئازادکردنی زیندانانی سیاسی و گۆڕانکاریی لە دەستووردا (٤،٥٪)
سەبارەت بە هەڵبژاردن: ڕاپرسییەکە بۆ دەم پارتی ئەرێنییە
بەشداربووانی عەنکەت لە وەڵامی پرسیاری "ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، دەنگ بە کێ دەدەیت؟"، ٤٤،٩٪ـیان دەم پارتیان هەڵبژاردووە، ١٩،٥٪ـیشیان ڕایانگەیاندووە کە دەنگ بە ئاکەپە دەدەن. بەو شێوەیەش ڕێژەی دەنگەکانی دەم پارتی بەراورد بە هەڵبژاردنی گشتی ٢٠٢٣، ٣،٢٪ زیاترە، هی ئاکەپەش ٥،٩٪ کەمترە.