لە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە دوو ژنی گەنج لە سلێمانی خۆیان کوشتووە

هەرجەندە لە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە هەڵمەتی ١٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو ژنی گەنج لە سلێمانی خۆیان کوشتووەو ژنێکیش لە هەولێر لە لایەن هاوژینەکەیەوە بریندار کراوە..

هەرجەندە لە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە هەڵمەتی ١٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو ژنی گەنج لە سلێمانی خۆیان کوشتووەو ژنێکیش لە هەولێر لە لایەن هاوژینەکەیەوە بریندار کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی ٣٠ی تشرینی دووەم سامان نادر، بەرێوەبەرى سەنتەرى فریاگوزاری سلێمانى رایگەیاند، تەرمى ژنێکی گەنجی تەمەن ١٧ ساڵ لەماڵەکەى خۆییاندا لەگەڕەکى کەنەکەوەى سلێمانى دۆزراوەتەوە کە خۆى کوشتووە. وتیشى: "تیمەکان تەرمى ئەو کچەیان بۆ پزیشکى داد گواستووەتەوە".

 

لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووەمیش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە پەڕەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، خوێندکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئامادەیی شەپۆلی کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

لە لایەکی دیکەوە لە شاری هەولێر لە ئێوارەی ٢٨ی تشرینی دووەم، لە گەڕەگی کاریزان پیاوێک تەقەی لە هاوژینەکەی کردووە، بەپێی زانیارییەکان ئەو پیاوە دوو گولـلەی بە هاوژینەکەیەوە ناوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، تۆمەتبارەکەش دەستگیرکراوە، پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە.