لە ٢٤ ملیۆن کەس، ٩ ملیۆنیان بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەووە، لە کۆی ٢٢ ملیۆن هاوڵاتی کە ناویان لە لیستی دەنگدەرانی گشتیدا هەبووە، تەنها ٩ ملیۆن هاوڵاتی دەنگیان داوە، ئەمەش دەکاتە ٪٤١ بەشداربوون.

ناوەندی هەواڵ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ٢٢ ملیۆن و ١١٦هەزار و ٣٦٨ کەس کە ناویان لە لیستی دەنگدەرانی گشتیدا تۆمارکراوە، ٩ ملیۆن و ٧٧ هەزار و ٧٧٩ کەس دەنگیان داوە، ئەمەش واتە ڕێژەی ٪٤١ هاوڵاتیان دەنگیان داوە.
ئەوانەی مافی دانگدانیان هەیە بە کۆی گشتی ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٧٩ کەسە، کە ملیۆنێک و ٥٧٠ هەزار و ٧٧ کەس لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەبووە، ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ کەس لە دەنگدانی گشتی مافی دەنگدانیان هەبووە، ٢٢ ملیۆن و ١١٦ هەزار و ٣٦٧ کەس ناویان لە لیستی دەنگدەرانی گشتیدا هەیە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنی باڵا، کۆی گشتی ڕێژەی دەنگدان لە عێراقدا ٪٤١ بووەو، هەر پارێزگایەکیش ڕێژەی دەنگدان تێیدا جیاوازە، ڕێژەی دەنگدان بەپێی پارێزگاکان:
بەسڕە ٪٤٠
میسان ٪٤٣
قادسیە ٪٤٢
زیقار ٪٤٢
نەجەف٪٤١
موسەنا٪٤٤
بەغدا-ڕەسافە ٪٣١
بەغدا-کەرخ ٪٣٤
کەربەلا٪٤٤
بابل ٪٤٦
دیالە ٪٤٦
ئەنبار ٪٤٣
واست ٪٤٤
دهۆک ٪٥٤
هەولێر ٪٤٦
سلێمانی ٪٣٧
سەڵاحەدین ٪٤٨
کەرکوک ٪٤٤
نەینەوا ٪٤٢