لە ١١ شار هێرش: لانیکەم ٧٥ کەس دەستگیرکراون

لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە دوای هێرشەکەی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ئەنقەرە ئەنجامدرا، ٧٥ کەس دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردندا کەسێک قاچەکانی بریندار بوو و پەنجەرە و دەرگای ماڵەکان شکێندران.

 

ناوەندی هەواڵلە١ی تشرینی یەکەم، لە دژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی وەزارەتی ناوخۆی ئەنقەرە چالاکی ئەنجامدرا، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن دوای چالاکییەکە بەردەوامەو ٧٥ کەس لە هێرشی سەر ماڵاندا لە ئیزمیر، ئێسکیشەهیر، کیلیس، کۆجالی، ئێلح، جۆلەمێرگ، ماردین، ئامەد، ئاگری، بەتلیس و شرناخ دەستگیرکران.

لەناو دەستگیرکراوەکاندا ئەحمەد کانبال، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و چەندین سیاسەتمەدار هەبوون، هەروەها کەسێک قاچی بریندار بووەو دەرگاو پەنجەرەی ماڵان شکێندران.