ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی مۆسکۆ بۆ ١٥٢ کەس بەرزبووەوە

لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکانی لە کۆمپلێکسێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەردەوامە، بەڵام ژمارەی کوژراوانی ئەو هێرشەی داعش بانگەشەی بۆ دەکات بۆ ١٥٢ کەس بەرزبووەتەوە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی هەینی ٢٢ی ئازار، مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ڕووبەڕووی هێرشێکی ترسناک بوو کە داعش لە کۆمەڵگەی "هۆڵی شارەوانی کرۆکۆس" ئەنجامیدا، لەوێ لەناوڕاستی شانۆیەکدا تەقەیان لە ئاهەنگگێڕان کرد، دواتر تەقینەوەیەک لە باڵەخانەکەدا ڕوویدا و بووە هۆی دروستبوونی ئاگرێکی گەورە.

 

ئەمڕۆ، وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا، پشتڕاستی کردەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ١٥٢ کەس، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت ژمارەکە بەرزبێتەوە چونکە هێرشەکان بەردەوامی هەیە و گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە بریندارانی ئەو ناو نەخۆشخانانەکانیش هەیە، هەروەها ژمارەی برینداربوان گەیشتووەتە ٢٨٥ کەس کە ٨ منداڵیان هەیە.

 

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕووسیا ڕووبەڕووی "هێرشی تیرۆریستی" بوو کە داعش ئەنجامیداوە و بانگەشەی بۆ کردووە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢دا باڵیۆزخانەکەی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کەوتە بەر هێرشێک کە لەو کاتەدا لەلایەن خوراسانی داعشەوە ئەنجامدرابوو وە بووە هۆی کوشتنی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا.