کەژەکە: بە دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، هەموو ڕۆژێک بکەین بە ڕۆژی ژنان

کەژەکە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکؤشانی ژنانی پیرۆز کرد و بانگەوازی لە هەموو ژنان و تەڤگەرەکانی ژنان کرد بە جۆش و ڕوحی ٨ی ئادارەوە پشتگیری لە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کەژەکە پەیوەست بە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان ڕاگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: بە جۆش و بە هیوایەکی مەزن و ڕۆحی بەرخۆدانەوە پێشوازی لە ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار دەکەین. لە کەسێتی ڕۆز، سارا، سالیحە، نەسرین و سەڤیم بیللی‌یاندا کە بە هەوڵە پیرۆزەکانیانەوە میراتێکی ئازادییان بۆ جێهێشتین و بۆیان ئافرانداین، بە ڕێز و پێزانینێکی مەزنەوە هەموو شەهیدانمان یاد دەکەینەوە و ڕۆژی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین کە بە سەرهەڵدێری، ئەشقی ئازادی و جۆشی خۆیانەوە کە لە ئێستاوە ڕوویان کردووتە گۆڕەپانەکانەوە.

 

بە ڕێزداری و خۆشەویستییەکی زۆرەوە سڵاو لە هاوڕێتی بێهاوتا و پارێزوانانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە بە ئافراندنی تەڤگەری ئازادیی ژنان ڕۆحی ٨ـی ئاداری وەرچەرخاندووە دەستپێشخەرییەکی لەوشێوەیە کە هەموو ڕۆژێک تێییدا دەژین.

بە هەموو هێز و هەبوونی خۆمانەوە بەشداری "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ دەبین. پێشەنگایەتی ژنان لە سەرکەووتنی ئەم پرۆسەیەدا وەک ئەرک و شکۆمەندییەکی مێژووی دەبینین. بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین بە ڕۆح و جۆشی ٨ـی ئادارەوە بەشداری بەشداربوون لە بانگەوازییەکە وەک مانیسفێستۆی سەردەم تەماشا بکەن و بە سەرکەوتن تاجداری بکەن.

 

تێکۆشانی ئازادییمان لە بەرانبەر کەلتووری پیاوسالاری کە بە کۆیلەکردنی ژنان تا کرۆکی کۆمەڵگە ڕۆچووە، ڕێ لە پێش سەرلەنوێ ژیانەوە ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازاد بکەینەوە کە وابەستەی ئازادیی ژنانە. ژنان کە لە سەرانسەری جیهاندا بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەنگیان هەڵدەبڕن و بە لێگەڕینی هاوبەشی ئازادیی تێکۆشان بەڕێوەدەبەن، جیهان دەگۆڕین. وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆیش هێنایە زمان گوتوویەتی؛ هەموو مێژووی شارستانێت هاوشێوەی ئەو گوڵە بەفرینەیە کە لە بەرانبەر زستانی بەفرین و دژواردا کە پشتبەستووە بە ستەم و درۆکردن بەرانبەر بە ژنان، ئەو بەفر و بەستەڵەکە سەختە تێپەڕ دەکات و ئازادبوونی ژنان پێکدێنێت.

 

شۆڕشی ژنانمان بەرەو ئازادیی دەڕوات، کە لە هەلومەرجی شەڕێ سێهەمی جیهانییدا کە لە لایەن مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەوە جۆشدراوە و لە لایەن کەلتووری تێگەی هۆشمەندی پیاوسالارییەوە ئافرێندراوە، بەردەوامبوونی مێژوو بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی ژنان دەگۆڕێ و کەلتووری ئازادیی ژنان نوێ دەکاتەوە. پێشەنگایەتی ژنانی بەرخۆدانی کە بە هەموو هەبوونی خۆیەوە بە عەشقێکی مەزنەوە بەشداری شۆڕش و تێکۆشانی ئازادیی ژنان بووە، نەک بە تەنها بۆ ژنان، لە گۆڕینی هەموو کۆمەڵگەدا ئەرکێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوەی لە ئەستۆ گرتووە. لە کەسێتی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوادا، بە مۆدێلی ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازاد ئیدی ئیسپات بووە کە مۆدێرنێتەی ژنانی دیموکراتیک وەک جێگرەوەیەک دەرکەوتووە و بووە بە سەرچاوەی ئیلهام و هیوا بۆ هەموو جیهان. مێژوو لەسەر خاکی میزۆپۆتامیا گەواهیدەری سەرلەنوێ ژیانەوەی ژنی ئازاد و بەهاری ژنان دەکات لە بەرانبەر زستانی تاریکی سیستەمی پیاسالاری و جێگریکردنی پێشبینی 'سەدەی بیست و یەک دەبێتە سەدەی ژنان'ـی ڕێبەر ئاپۆ پێکدێنێت.

 

پەکەکە کە لە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانماندا، بە تێکۆشانیی ئازادیی دوورودرێژی ٥٠ ساڵەیەوە، هەبوون، چارەسەری و ئازادیی پرسی کوردی کرد بە ئامانجی خۆی و لەو سنوورەی تێیدا دامەزراوە پەڕییەوە بۆ سەرانسەری جیهان. پەکەکە کە لەگەڵ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا ئەرکی مێژووی خۆی بەجێگەیاند، بە بنەماگرتنی دەستکەوتەکان کە لە بەرژەوەندی ژن و گەلاندا ئافراندوویەتی، لەسەر بنەمای سەرلەنوێ ژیانەوە و ئاواکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەنگاوەکانی بەرەوە ئازادیی دەنێت.

 

لە پێناو سەرکەوتنی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بەر لەهەموو شتێک جەختی لە دابینکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و پێکهێنانی هەلومەرجی کارکردنی ئازاد، بە هەڵگرتنی هەنگاونانی یاسایی پێویست و ڕەخساندنی زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک ئەرک و مەرجەکانی پرۆسەکەی کردەوە. ڕاگەیاندنی ئاگربەست کە لە دوای بانگەوازییە مێژووییەکەوە لە لایەن پارتی پەکەکەمانەوە لە ڕووی پێشکەوتنی ئەم پرۆسەیەوە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو زەمینەیەکی گرنگی ڕەخساند. بەرمەبنای ئەو زەمینەیەی ڕەخسێندراوە، دەبێت هەموو پێکهاتە و بەشەکان لە کوردستان و تورکیا بەشداری ئەم پرۆسەیە ببن و بانگەوازی مێژوویی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە نێو تەواوی کۆمەڵگەدا جێگیر ببێت.

 

بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ؛ لە بەرامبەر شەڕی جیهانی سێیەمی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە ناوەندەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانە، لە بەرامبەر باڵادەستی پیاوان کە بە شەڕەکان بەهێز کراوە و خۆی لە ناو هەموو کۆمەڵگادا نیشان دەدات، لە بەرامبەر کەلتووری دەستدرێژی، کوشتنی ژنان و لە بەرامبەر کەلتووری هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبێتە سەرکەوتنی کەلتووری ئازادیی ژنان. ئەم بانگەوازە مێژووییە، چارەسەرکردنی پرسی ئازادیی ژنان بە ئامانج دەگرێت. ژنان، گەرەنتی سەرکەوتنی دیموکراسین. بەبێ ژنان ئاشتی کۆمەڵایەتی و دیموکراتیزەبوون نایەتە دی. هەتا بیرکردنەوە و ڕوانگەی باڵادەستی پیاوان بەرامبەر ژنان و ئازادییان نەگۆڕدرێن و کێشەکانی ژنان چارەسەر نەکرێن، کێشەکانی دیموکراسی، ئازادییەکان، کێشە ژینگەییەکان و ئابوورییەکان چارەسەر ناکرێن. پەیوەندییەکانی گەلانی کورد، تورک، عەرەب و فارس، کە ئەوە ٢٠٠ ساڵە بە پیلانی هێزەکانی باڵادەستی پیاوانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری خراپ بوون، دەبێت لەسەر بنەمای دووبارە بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئاشتییەکی شکۆدار و کەلتوور و خەباتی ئازادیی ژنان پێک بێت.

 

پەیوەست بەمەوە، ڕایدەگەیەنین کە بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتی مێژووییمان بۆ پێگەی ستراتیژیمان، لە هەموو شوێنێک بە سەفەربەری ڕێکخستن، پەروەردە و چالاکییە دیموکراتیکەکان بەشداری بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە پشت بە ئازادیی ژنان دەبەستێت، دەبین.

تەڤگەرەکانی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە بەرامبەر سیاسەتە ڕەگەزپەرستانەکانی کە دژی ژنان پێشخراون، تێکۆشانێکی گەورەیان بەڕێوە بردووە. ڕۆڵی ژنانی تەڤگەرەکانی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەرامبەر پێشەکەوتنی ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی ئازادیی ژناندا زۆر گرنگە. بە دانانی بەرنامەکانی ئازادیی ژنان و ڕزگاری و بەشداریکردنیان بۆ ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی ڕێکخستنکراو، چوارچێوەی پرۆسەکە دیاری دەکات. یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی نادیموکراتیکبوونی کۆمار، چارەسەرنەکردنی کێشەی ژنانە.

دیموکراتیکبوونی کۆمار لە سەدەی دووەمدا، بە بەشداریکردنی ژنان بۆ پرۆسەکە بە ڕەنگی خۆیان، دیدگاکانی چارەسەرییان و هێزەکانیان پێک دێت. تەڤگەرە دیموکراتیکەکانی ژنان لە تورکیا، وەک تەڤگەرەکانی ئاشتی بۆ پرۆسەکە، ڕووبەڕووی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مێژوویین. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بانگەوازی لە هەموو ژنانی تورکیا دەکەین کە بە ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویی خاوەندارێتی لەم پرۆسەیە بکەن و بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدار بن. لەگەڵ دەستێوەردانەکانی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، پرۆسەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکرد. مۆدێلی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە لەگەڵ شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا دەرکەوت، بەهێندەی پاراستنەکان لە بەرامبەر بیری سەلەفی، هەلومەرجی بڵاوبوونەوەی بۆ هەموو سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهاتووە. تێکۆشانی ژنانی سووریای دیموکراتیک کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنان کە لەگەڵ هەموو کەلتوور و گەلان پێکهاتووە، ڕێگای کۆماری سووریای دیموکراتیک دەکاتەوە. بۆ ئەو مەبەستە ئێمە شەڕڤانانی ئازادیی، ژنانی یەپەژە کە لەم پرۆسەیەدا لە تێکۆشانی دژی هێزە داگیرکەرەکان شەهید بوون و ژنانی پێشەنگی دامەزراندن بەبیر دەهێنینەوە و سڵاو لە بەرخۆدانیان دەکەین.

لە ئێران، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ڕۆژهەڵات بووەتە فەلسەفەی ژیان و تێکۆشانی هەموو جیهان. تێکۆشان و عەشقی ئازادیی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەوتووە، ئەوەندە بەهێزە کە بە زیندان و سزای لە سێدارەدان ڕادەست نابێت. و شەریفە محەمەدی، کە نوێنەرایەتی کەلتووری تێکۆشانی تەڤگەری ژنانی کورد و ئێران دەکەن، ڕێگای کۆماری دیوکراتیکی ئێرانی دەکەنەوە. فشار و بەربەستەکان لە بەرامبەر تێکۆشانی ژنان لە عێراق و سیاسەتەکانی کە دەستکەوتەکانی ژنان لەناو دەبەن، ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبنەوە و هەوڵ دەدرێت بە توندترین شێوە ژنان بکرێنە کۆیلە. لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانە، تێکۆشانی تەڤگەری ژنان لە باشوور و عێراق، ڕێگا بۆ یەکێتی تێکۆشان دەکاتەوە. لە بەرامبەر ئەو یاسایانەی کە دەردەکرێن و کۆیلەکردنی ژنان وەک بنەما دادەنێن، لەگەڵ چالاکبوونی کاریگەر، ڕێکخستن و هۆشیاربوونەوە، کۆمەڵگای دیموکراتیکی باشوور و عێراق دادەمەزرێت. تێکۆشانی مێژوویی تەڤگەرەکانی ژنانی ئێزدی شنگال، ڕاستی جینۆسایدی پێنج هەزار ساڵەی ڕووخاند و مێژوو لە نوێوە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی ژناندا دەنووسرێتەوە. بە ڕێکخستنی خۆیان بەرەو ئازادیی و بە نوێکردنەوەی ئەشقی عەدوولە بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن. لە مەخموور لە بەرامبەر هەموو وێرانکارییەکانی سیستەمی قڕکردن، کەلتووری ژنی ئازادیی بۆتان کە بە دەیان ساڵ خۆڕاگرە، بە پێشەنگایەتی زینی هاوچەرچ جارێکی دیکە زیندوو دەکرێتەوە.

 

تەڤگەرەکانی ژنانی کورد لە هەموو گۆرەپانەکانی ئەورووپا و دەرەوەی کوردستان بە حەسرەتی وڵات و خەیاڵی وڵاتی ئازاد لە تێکۆشاندان، لە نێوان جیهانی بوونی ئازادیی ژنان و چارەسەرکردنی پرسی کورددا بوونە بە پردێکی بەهێزی گەورە. لە ناوەندنی مۆدێرنێتەی سەرمایەداریدا بە وزەی تێکۆشانەوە لە دژی سیستەمدا وەک خوڵقاندنی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و هێزە پێشەنگەکان بەشدار ببن.

 

ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهان، لە هەموو کیشوەرەکان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشێکی سەختی پیاوسالاری لە ئارادایە و لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا لە لایەن ژنانەوە، تەڤگەرەکانی ژنان، دۆستانی ژنمان و خوشکانمانەوە تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبرێت. لە ئێستادا لە سایەی هەبوونی تێکۆشانی ژنانەوە، ئەخلاق، کەلتوور، هێزی ژیانی و عەشقێک کە لایەن ژنانەوە زیندوو ڕاگیراوە، جیهانمان و مرۆڤایەتی هەناسەیەکی ئاسوودە هەڵدەمژێت.

 

لە پێناو ئەم ئامانجەدا ژنان لە هەموو ساتەکانی ژیانیاندا قوربانی دەدەن و بەردەوامیشن. ئامانجی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بیری ژیانی ئازاد و جوانی، گەورەترین خەیاڵی ژنان، دایکان و گەنجانە. بانگەوازی لە هەموو ژن، تەڤگەرەکانی ژنان دەکەین کە بە ئامانجی ئازادییەوە دەژین، هەنگاو دەنێنن و سەرهەڵدەبڕن پشتگیری بدەنە ئەم پرۆسەیەی لە ئارادایە. یەکێتی تێکۆشانی ژنانی نەتەوەیی، هەرێمی و جیهانی، شەڕ و کەلتووری توندوتیژی پیاوسالاری هەڵدەوەشێنێتەوە و سەدەی ٢١ـەمین دەگۆڕنە سەدەی ئازادیی ژنان.

 

پێویستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ژنان زۆر گرنگە. هەڵمەتی 'بە ژن ژیان ئازادییەوە بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاودەنێنین'ـمان پەیوەستە بە دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پاراستنی بەهاکانی شۆڕشی ژنان بەردەوام دەبێت. وەک ژنان دەتوانین بە زیندووکردنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و سەرهەڵدان لە بەرانبەر پیاوسالاری لە هەموو جێگەیەکدا سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی ژنان دابمەزرێنین. ئیمکانی باشترین خۆپاراستمان بە ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە.

 

پەیوەست بەمەوە بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار بانگەوازیی لە هەموو ژنان دەکەین بە درووشمی 'بە دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، وەرن پێکەوە هەموو ڕۆژەکانمان بکەینە ڕۆژی ژنان' ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەین و لە بەرانبەر پیاوسالارییدا تێبکۆشین، هۆشمەندی و ڕێکخراوبوونمان مەزن بکەین.

 

لەسەر خاکی میزۆپۆتامییا ئەو بەهارەی کە بە تێکۆشانی ژنانمانەوە ئافرێندراوە، وەک خۆر مزگێنی ژیانەوەی ژنان دەدات. پەیوەست بەمەوە ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین و هاوبەشی لە سەرهەڵدان، جۆشوخرۆش و بەرخۆدانیاندا دەکەین.