کەژەکە: بە بەشداری لە رێپێوانی گەورەی پاریس، لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکەین
کەژەکە داوای لە کوردانی دانیشتووی ئەوروپا و دۆستانیان کرد کە ١١ی کانونی دووەم بەشداری لە رێپێوانی گەورەی پاریسدا بکەن، بۆ ئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا بچێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی و لێپێچینەوە لە هەردوو کۆمەڵکوژیەکەی پاریس بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەندراوی کەژەکە بەم شێوەیەیە:
مانگی کانوونی دووەم مانگێکی لەو جۆرەیە کە سیستمی پیاوسالار و فاشیست کە لە تێکۆشانی ژنانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ دەترسن زۆر جار کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا. لە کەسایەتی یەک لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان پەکەکە و پێشەنگی بزوتنەوەی ئازادیمان هەڤاڵ سارا و هەڤاڵان رۆژبین و رۆناهی کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس لەلایەن بکوژێکی دەوڵەتی تورکی فاشیستی تورکەوە تیرۆرکران، هەڤاڵ ئەڤین گۆیی کە لە پاریس تیرۆرکرا، شۆڕشگێڕی سۆسیالیست رۆزا لوگسەمبورگ کە لە بەرلین تیرۆرکرا و سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتمە کە لە سلۆپی تیرۆرکران، هەموو شەهیدانی مانگی کانونی دووەم بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. بەڵێن دەدەین کە ئامانجی ئەوان بۆ ژیانی ئازاد کە ئەوان لەپێناویدا تێکۆشانیان کرد، بەدیدەهێنین. بزوتنەوەی ئازادیی کورد لە یەکەم رۆژی تێکۆشانیەوە تائێستا لە هەموو ساتێکدا قوربانی گەورەی بەخشیوە، خۆڕاگری کردووە و بەنرخترین رۆڵەکانی لەو پێناوەدا شەهیدبوون. ئەوان تەنیا ژنانی کورد یاخود بەنرخترین رۆڵەکانی گەلی کورد نەبوون، ئەوان رۆڵەی هەرە بەنرخی مرۆڤایەتی و ژنانی پێشەنگی شۆڕشگێر بوون کە لە پێناو بەهاکانی مرۆڤایەتی و ژنانی جیهاندا تێکۆشابوون.
لە تێکۆشانی هەموو ژنانی خۆڕاگردا تێکۆشانی هەڤاڵ سارا دەبینین
یەک لەو هاوڕێیانەمان کە بە تێکۆشانی خۆی لە ناو مێژوودا جێگەی خۆی کردەوە، لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ژنان و بزوتنەوەی ئازادیی کورد هەڤاڵ سارایە. هەڤاڵ سارا پایەکانی تێکۆشانی ئازادیی ژنانی دانا کە ئەمڕۆ بۆ جیهانیش بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن، بۆ گەورەکردنی ئەو بناغەیە ژیانی خۆی بەخت کرد، لە بەحزبوونی ژانن تا بە سوپابوون و دامەزراندنی سیستمی کۆنفیدڕالی ژنان لە هەموو ساتێکی مێژوویدا رەنجێکی زۆری بەخشی. رێگەی بەرەو فۆرمولی 'ژن، ژیان، ئازدێ بە رەنج، ئیرادە، بڕوا و تێکۆشانی خۆی ئافراندنی کە ئێستا لە هەموو شوێنێکی جیهان ژنانی ئازادیخواز هاواری بۆ دەکەن. لەبەر ئەوە لە رۆژئاوا لە کەسایەتی ئەو ژنانەی شۆڕشیان کردە شۆڕشی ژنان و ژیانیان بە شێوە و رەنگی ژنان دامەزراند، لە شەنگال لە کەسایەتی ئەو ژنانەی بە ئازایەتیەوە بەرامبەر بە کوشتن، فرۆشتن لە بازاڕەکان و فەرمانەکان وەستانەوە، لە رۆژهەڵات لە کەسایەتی ئەو ژنانەی لە دژی یاساکانی بە ناو ئەخلاق دەڵێن 'ژن، ژیان،، ئازادێ، لە باکور و رۆژهەڵات کە کەسایەتی ئەو ژنانەی لە بەرامبەر ئەشکەنجەی ناو زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، ئێمە تێکۆشانی هەڤاڵ سارا دەبینین. رێبەر ئاپۆ بە وتنی ' ئێمە لە بزوتنەوەی ئازادی ژناندا دەژین. ساکینە نمونەیە. ژیانی ساکینە نمونەیە. ئازادی ژنان تێکۆشانی ساکینەیە' تێکۆشانی هەڤاڵ سارای وەک نمونە بە هەموو ئەو ژنانە نیشاندا کە دەیانەوێ بە ئازادی بژین، بۆ ژنان ژیانێکی بە بێ ئەوە، یانی ژیانێکی دوور لە تێکۆشان بەواتای مردنی رۆژانە و هەموو ساتێک مردنە.
هەڤاڵان رۆژبین و رۆناهیش لە ئەوروپا نەکەوتنە داوی ئازادیی ساختە کە ژنان لەناودەبات و بوونە جوانترین نمونەی دڵسۆزی و وەفاداری بۆ ژنان، خاک و وڵاتەکەیان و بوونە نمونەی وڵاتپارێزی. هەڤاڵ رۆژبین بە کارە دیپلۆماسیەکانی هەوڵیدا ببێتە دەنگی گەلی کورد، دەنگی گەل و ژنانی کوردی گەیاندە جیهان. هەڤاڵ رۆناهیش سەرباری تەمەنی گەنجی کاری زۆر گرنگ و گەورەی ئەنجامدا و بەتایبەتی بۆ ژنانی گەنجان و بە گشتی بۆ هەموو ژنان بووە سەرچاوەی ئیلهام و سوودوەرگرتن.
رێبەر ئاپۆ ئەو کۆمەڵکوژیە چەپەڵەی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ و تیرۆرکردنی ساکینەی بە کۆمەڵکوژی دووەمی ١٩٣٨ چوواند و رایگەیاند کە دەبێت لێپێچینەوە لە تیرۆرکردنی ساکینە دەکات، رەهەندەکانی ئاشکرا دەکات و بەو جۆرە گرنگی روونکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژیەی خستەڕوو. هەڤاڵ سارا بە تێکۆشانی لە سەرووی کەسێکەوە، بووە کەسایەتی و ناسنامەیەکی مێژوویی. لەبەر ئەوە لە کەسایەتی هەڤاڵ سارادا هێرش لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کورد و ژنانی کورد ئەنجامدرا. واتادارترین رێگەی پوچەڵکردنەوەی ئەو هێرشە قڕکاری و فاشیستیانە بە دڵنیاییەوە پەرەپێدانە بەو تێکۆشانەی هەڤاڵ سارا دەستیپێکرد. بە دامەزراندنی سیستمی کۆنفێدراڵی ژنان، بە رێکخستن و تێکۆشان دەتوانرێت تێکۆشانەکانی ئەو ژنانە گەورەتر بکرێت و لێپێچینەوە لە بکوژان بکرێت.
لە ١٢یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا داوا لە ژنان، گەلەکەمان و رای گشتی دیموکراتیک دەکەین بۆ دادگاییکردنی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیست کە بکوژی سارا، رۆناهی، رۆژبین، ئەڤین گۆیی، سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتمە ئویار و ئەنجامدەری زۆر کۆمەڵکوژی دیکەیە، پەرە بە تێکۆشان بدەن.
داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان لە ئەوروپا دەکەین کە بەشداری لە رێپێوانی گەورەی ١١ی کانونی دووەم لە پاریس بکەن کە بە دروشمی 'بکوژ دیارە، فەرەنسا بۆچی بێدەنگە' ساز دەکرێت. داواکارین کە بە بەشداری لە رێپێوانی گەورە کارێک بکەن کە دەوڵەتی فەرەنسا بچێتە ژێر باری بەرپرسیارێتییەوە و لێپێچینەوە و حیسابپرسینەوە لە کۆمەڵکوژی یەکەم و دووەمی پاریس بکەن.