شەش ئەندامی خێزانێک گیان لە دەست دەدەن
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە شەش ئەندامی خێزانێک لە ماڵێکدا لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
لە ناوچەی جەوادین لە ناسریەی پارێزگای زیقار، ئاگر لە ماڵێکدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس کە ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لە دەستداوە.
ئەو کەسانەی لە ماڵەکەدا گیانیان لە دەستداوە دوو هاوسەر و منداڵەکانیان بوو و کەسێکی دیکەش بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار بووە.
بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە کێشەی شۆرتی کارەبای ماڵەکە بووە.