فاتمە بەگ محەمەدی، داوای یەکگرتووی خێزانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
فاتمە بەگمحەمەدی، دایکی مێهران ڕەحمانی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، داوای یەکگرتووی خێزانی شەهیدەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی شەممە، فاتمە بەگمحەممەدی دایکی مێهران ڕەحمانی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" سەردانی دایکە حەدیقەی دایکی فواد قەدیمی و هەروەها بنەماڵەی موحسین محەممەدی یەکێک لە شەهیدانی دیواندەرەی کرد.
مێهران ڕەحمانی لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.