٪٢٠ دانیشتووانی تورکیا کۆچبەرن
تورکیا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٤.٨ملیۆن کۆچبەر لە سەرانسەری وڵاتەکەیدا هەیە، بەمەش ٪٢٠ کۆی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنێت.

ناوەندی هەواڵ
دەزگای کۆچبەری تورکیا ئامارەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کۆچبەری وڵاتانی دیکەی جیهان لە تورکیا نیشتەجێن.
ئامارەکە دەریخستووە، " ئەو کۆچبەرانەی لە سەرتاسەری تورکیا نیشتەجێن، تا ئێستا گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٨٩٣ هەزار و ٧٥٣ کەس، لە هەزار و ١٦٩ گەڕەک لە سەرانسەری وڵاتدا هەن و بەمەش ٪ ٢٠ی کۆی گشتی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنێت."
ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ دەبێت ملیۆنان پەنابەر لە وڵاتانی دیکەوە بەرەو تورکیا دەڕۆن، بەتایبەتی لە سوریا، عێراق، ئێران و ئەفغانستانەوە، زیادبوونی قەیرانەکان، شەڕ و ململانيکان هاووڵاتیان ناچاردەکات وڵاتەکانیان جێبهێڵن ڕوو لە وڵاتانی دیکە بکەن، هەروەها لە رێگە نایاساییەکانەوە هەوڵی گەیشتین بە ئەوروپا دەدەن .