منداڵێک لە زێی گەورە خنکا
تەرمێکی منداڵێکی ١٢ ساڵان لە زێی گەورە دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان لە زێی گەورە خنکا.
پاش ئەوەی منداڵێک بە ناوی " یوسف جاسم" محەمەد" لە زێی گەورە خنکا، تەرمەكەی لەلایەن تیمی ژێرئاوی بنكەی خەبات دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا.
لە دوو ڕووداوی هاوشێوەدا دوێنێ پێنج هاوڵاتی کە چواریان منداڵ بوون لە پارێزگای کەرکوک و کۆیە بەهۆی کەوتنە ناو ئاوەوە خنکان.