تەنها لە مانگی ئایار ١٣٢ حاڵەتی توندوتیژی دژی منداڵان تۆمارکراوە

لە هیندستان تەنها لە یەک مانگدا ١٣٢ حاڵەتی توندوتیژی دژی منداڵان تۆمارکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی جێندەر و خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی هیندستان بە گشتی ١٣٢ حاڵەتی توندوتیژی دژی منداڵانی تەنها لە ماوەی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش ٨٠ کچ و ٥٢ کوڕ بوونەتە قوربانی توندوتیژی.

 

وەزارەتەکە ئامارەکانی مانگی پێنجی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، ئاشکرای کرد کە بە گشتی ٣٠٦ حاڵەتی توندوتیژی منداڵان لەلایان تۆمارکراوە، لەوانەش حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی منداڵان، توندوتیژی خێزانی، توندوتیژی جێندەری، پرسی خێزان، پرسی چاودێری و پشتیوانی، کێشەی ڕەفتار، پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان، ڕەفتاری خۆکوژی.

 

لەو ژمارەیەش زۆرینەیان حاڵەتەکانی کەوتنە بەر قوربانی دەستدرێژی سێکسی منداڵان بوون، لە مانگی ئایاردا ٣١ منداڵ بوونەتە قوربانی دەستدرێژی سێکسی، ٢٢ منداڵ بوونەتە قوربانی دەستدرێژی سۆزداری و ١٧ منداڵ کە بوونەتە قوربانی کەمتەرخەمی.

 

جگە لەوەش ١٥ حاڵەتی منداڵان شایەتحاڵی توندوتیژی خێزانی بوون، ٩ حاڵەتی توندوتیژی زارەکی و هەراسانکردن، ٤ حاڵەتی قوربانی هێرشکردنی ئەلیکترۆنی، ٣ حاڵەتی ئیستغلالکردنی منداڵان لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە.

 

هەروەها لە کۆی ئەو ٤٧ حاڵەتەی کە پەیوەندییان بە توندوتیژی ڕەگەزی و توندوتیژی خێزانییەوە هەیە کە لە مانگی ئایاردا ڕاپۆرتکراون، ٢٢ حاڵەتیان دەستدرێژی سۆزداری و زارەکی بوون، ١٦ حاڵەتیان توندوتیژی جەستەیی و دەستدرێژیکردن بووە، ٢ حاڵەتی ترساندن، ٢ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی، حاڵەتێکی دەستدرێژی ئابووری و دارایی، حاڵەتێکی ئازاردانی سێکسی، حاڵەتێکی ڕاگرتن و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵ، حاڵەتێکی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی.

 

لەو مانگەدا ٤٠ کچ و حەوت کوڕ بوونەتە قوربانی توندوتیژی ڕەگەزی و دەستدرێژی خێزانی.