کاردانەوەکان دژ بە هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە زیادبووندایە

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا خەڵک و ژنان کاردانەوەیان بەرامبەر بە بێدەنگی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان نیشان دا و پەیامی "تەسلیمی هێرشەکان نابین"یان دا.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، ئەمڕۆ گوندەکانی باکووری ناحیەی زیرگانی سەر بە کانتۆنی حەسەکە تۆپباران کران، هەروەها گوندەکانی بۆبی و ئوم حەرێملی سەر بە قەزاکە بە چەکی قورس بۆردومان کران.

 

ڕۆژی ١٦ی حوزەیران، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نەخۆشخانەی تیل ڕەفعەتیان بۆردومان کرد و لەو هێرشەدا ٤ هاووڵاتی بریندار بوون، ئەو خەڵکەی کە لە زیرگان، قامیشلۆ و دەربێسییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکان کۆبوونەوە، کاردانەوەیان بەرامبەر بە بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا هەبوو.

 

لە دژی هێرشەکان لە ئەنجومەنی گیرێ سپی کاردانەوەی هەبوو

ئەنجوومەنی کانتۆنی گیرێ سپی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دژی هێرشەکان بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی کانتۆنی گیرێ سپی و هاوڵاتیانی شاری عەین عیسا بەشداریان کرد.

 

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی کانتۆنی گیرێ سپی، هێزا محەمەد کە بەیاننامەکەی خوێندەوە، ئاماژەی بەوەدا کە لە هێرشەکاندا نەخۆشخانە و قوتابخانە و وێستگەکانی ئاو و کارەبا کراونەتە ئامانج و بیری خستەوە کە بە ئامانجگرتنی ژێرخانی هەرێم بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە.

 

هێزا محەمەد سەرنجی بۆ ئەو ڕاستییە ڕاکێشا کە دەوڵەتی تورکیا هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات و هەوڵی چۆڵکردنی خەڵک دەدات لە دوای هەڵبژاردن و وتی: "حکومەتی تورکیا هەوڵدەدات ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە و خەڵک کۆچ بکات، هەروەک پێش هەڵبژاردنەکان، سوود لە بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕووسیا وەردەگرێت."

 

هێزا محەمەد داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕووسیا کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا جێبەجێ بکەن

 

لە دەربێسییە ژنان لە دژی هێرشەکان ڕێپێوانیان کرد

لە ناحیەی دەربێسییە لە کانتۆنی حەسەکە، یەکێتی ژنانی گەنج لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا، لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای یەکێتی ژنانی گەنج و پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی، ئازادی ئازادی" لە ناوەندی بزووتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕەوە تا ناوەندی قەزاکە هەڵگیرا.

 

بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکەی دوای ڕێپێوانەکە لەلایەن دیانا عەبدوڵڵا ئەندامی یەکیەتیی ژنانی گەنجی دەربێسییە خوێندرایەوە، دیانا عەبدوڵڵا ڕایگەیاند، "لە هێرشی دوژمن مەترسن و بە بەرگرییەکی ڕەوا وەڵام بدەنەوە" دیانا عەبدوڵڵا ڕایگەیاند، خۆیان ڕادەستی هێرشەکان ناکەن، چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەل" کۆتایی هات.

 

قامیشلۆ داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد بێدەنگ نەبن

دەستەی تەندروستی هەرێمی جزیرێ لە قامیشلۆ سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەی تیل ڕەفعەت بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، هەروەها مانگی سووری کوردی و لیژنەکانی تەندروستی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە بینای دەستەی تەندروستی بەشداری ڕاگەیاندنەکەیان کرد.

 

بەیاننامەکە بە زمانی عەرەبی لەلایەن خالید داود هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی هەرێمی جزیرێ و هەدیە عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی هەرێم خوێندرایەوە و سەرنجی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ڕاکێشرا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "حکوومەتی تورکیا لەم دواییانەدا نەخۆشخانەی تیل ڕەفعەتی بۆردومان کرد، لەئەنجامی هێرشەکەدا هاووڵاتیان برینداربوون و بارودۆخی هەندێکیان سەختە، ئەم هێرشانە لەبەردەم چاوی جیهاندا ڕوودەدەن، بەڵام جیهان بێدەنگە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بێدەنگی خۆیان هاوبەشی ئەم تاوانە نەبن.

 

تەڤ-دەم: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نایەوێت دەستوەردان لە هێرشەکاندا بکات

بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ-دەم سەبارەت بە هێرشەکە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە، ڕوونیشیکردەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا، ئیدارەی خۆسەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە لە ٩ خاڵ پێکهاتووە و ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارێک دراوە بۆ لێپێچینەوە لە ئەندامانی داعش و بیری خستەوە کە هەڵوێستێکی ئەخلاقی نیشاننادات بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستوەردان لە هێرشەکاندا بکەن.

 

لە بەیاننامەکەدا سەرنجی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر کانتۆنی شەهبا ڕاکێشرا و ڕاگەیەندرا: "لەم کاتەدا دۆخێکی ناسەقامگیر لە شەهبا هەیە، هۆکاری ئەم دۆخە شەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر ناوچەکە و هێرشی هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ڕووسیای جێگیر لە ناوچەکە و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، بەڵام ڕووسیا و دیمەشق هەڵوێستێکی ڕوون لە بەرامبەر هێرشە فاشیستییەکانی دەوڵەتی تورکیا نیشان نادەن."

 

'ڕەنگە ڕێگا بۆ کارەساتێکی نوێ بکاتەوە'

تەڤ-دەم ئاماژەی بە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی تیل ڕەفعەت کرد و وتی: "بۆردومانی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەی تیل ڕەفعەت تاوان و کۆمەڵکوژییەکی نوێیە، ئامانجی لە ناوبردنی ژیانی هەزاران نەخۆشە، دەستێکیان لێ ببڕێت و ناچاریان بکات کۆچ بکەن، ئەمە تاکە نەخۆشخانەیە کە سەرەڕای هێرشی ڕۆژانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و ئەو گەمارۆیەی کە لە لایەن حکومەتی دیمەشقەوە سەپێنراوە، خزمەت بە نەخۆشەکان دەکات و شەو و ڕۆژ بارودۆخی نائاسایی وەردەگرێت، لە نەخۆشخانە خەوێندراون و کارەکانی نەخۆشخانەکە وەستان، هەروەها وتی، مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران خێزانی کورد و عەرەبی ناوچەکە دروست دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ و خاچی سووری نێودەوڵەتی بەرپرسیارن لەم هێرشانە و ڕایانگەیاند کە بێدەنگییان بەرامبەر بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا کارەساتێکی ڕاستەقینەی لێدەکەوێتەوە."