توندوتیژییەکانی مانیپور، ١٢١ کەس کوژراون، ٣٥٢ بریندار، ٤٣٠٥ هێرش ئاگرتێبەردان

توندوتیژییەکانی مانیپور کە لە ٣ی ئایارەوە دەستیپێکردووە، تا ئێستا ١٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥٢ کەسیش برینداربوون، لە سەرەتای دەستپێکردنی توندوتیژییەکانەوە تا ئێستا ٤٣٠٥ هێرشی ئاگرتێبەردان ڕوویداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

توندوتیژییەکانی مانیپور کە لە ٣ی ئایار دەستیپێکردووە، بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان تا ئێستا ١٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥٢ کەسیش برینداربوون، لە سەرەتای دەستپێکردنی توندوتیژییەکانەوە تا ئێستا ٤٣٠٥ هێرشی ئاگرتێبەردان ڕوویداوە.

 

سەرچاوەکان زیاتر ئاشکرایان کردووە کە زیاتر لە ٦٠ هەزار و ١٥٢ کەس لە ئەنجامی توندوتیژییە نەتەوەییەکان لە مانیپور ئاوارە بوون و لە ٢٧٢ کەمپی فریاگوزاریدا نیشتەجێکراون کە لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا بڵاوبوونەتەوە، هێشتا ٣٧ هەزار و ١٧٧ کەس لە کەمپەکانی فریاگوزاری و هۆڵەکانی کۆمەڵگادا دەژین.

 

لە ١٢ی حوزەیران، لەکاتێکدا پارێزگاری مانیپور سەردانی لامکای دەکرد، خراپەکاران هێرشیان کردە سەر گوندی لۆکلاکفای لە چوراچاندپور و کوڕێکی تەمەن ٢٢ ساڵان لە نزیکەی کاتژمێر ٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆدا کوشت.

 

 لەلایەکی دیکەوە، لە ١٢ی حوزەیران، توندوتیژییەکی نوێ لە قەزای کانگپۆکپی لە مانیپور لە خامنلۆک سەریهەڵدا، دوای ئەوەی ویلایەتەکە بۆ ماوەی نزیکەی ڕۆژێک ئارامی گەڕاندەوە، بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، خراپەکاران هێرشیان کردووەتە سەر گوندنشینەکان و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون و لە ناوچەی ڕاج مێدیسیتی لە قەزای ئیمفال ڕۆژهەڵات خەوێندراون.

 

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، نزیکەی کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، دوو گەنجی نەناسراو کە لە ئیچوم کۆم کەیراپەوە هاتوونەتە خوارەوە بۆ ناوچەی وارۆیچینگ، لەیمارام، لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دەستبەسەرکراون.

 

بەڵام بە هاوکاری گوندنشینانی هەردوو ناوچەی ئیچوم کۆم و لەیمارام وارۆیچینگ، کۆمەڵگە مەدەنییەکان، و میدیاکان، دواجار ئەو گەنجانە ڕادەستی پۆلیس کراون بۆ وردبینی زیاتر.