خوێندکارانی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە دژی سێدارەدانی زیندانییان
دوابەدوای لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەری ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە چەند مانگی ڕابردوودا، زۆربەی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەم کارە دژە مرۆڤایەتییە.

ناوەندی هەواڵ
لە کاتێکدا شەپۆلی لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر بەردەوامە، ڕۆژی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی سێ ناڕازی دیکەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە جێبەجێکرا و ئەمەش قوتابیان و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی و گرووپەکانی دیکەی تووڕە کرد.
لەو چوارچێوەیەدا خوێندکارانی زۆربەی زانکۆکان دەستیان کردەوە بە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە تاوانە سیستماتیک و ئامانجدارەکانی سیستمی دەسەڵاتدار.
بە پێی وێنە بڵاوکراوەکان، خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی، فاکەڵتی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران، زانکۆی تەربیات مۆدەریس، زانکۆی زنجان و چەند زانکۆیەکی دیکە بە هەڵگرتنی پۆستەر دەربارەی لە سێدارەدانەکان و وتنەوەی دروشمی "هەموو ئەم ساڵە تاوانی مەرگ بەسەر ئەم پارێزگایە دراوە، تا کۆتایی لە تەنیشت خوێنی هاوڕێکانمان دەوەستینەوە".