دەنگدان لە باکوری کوردستان و تورکیا کۆتایی هات
دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و خولی ٢٨پەرلەمانتاران کۆتاییان هات.

ناوەندی هەواڵ
دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ٢٨ی پەرلەمان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی هات.
لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە ١٩١ هەزار سندوقی دەنگدان بۆ ٦٠ هەزار و ٦٩٧ هەزار و ٨٤٣ دەنگدەر دانرا، کاتژمێر ١٧.٠٠ دەنگدان کۆتایی هات و ژماردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد.
ئەو دەنگانەی کە لە دەرەوەی وڵات بەکارهێنران، هێنرانە دەستەی هەڵبژاردنی قەزاکان لە دەرەوەی شار لە کۆنگرەی ATO لە ئەنقەرە و لە ئێستادا لەوێ هەژمار دەکرێن.
شەوی پێشتر لە کاتژمێر ١٨:٠٠ەوە سنووردارکردنی هەڵبژاردن دەستی پێکرد و ئەگەر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەیاننامەیەکی جیاواز دەرنەکات، ئەم سنووردارکردنانە تا کاتژمێر ٢١.٠٠ بەردەوام دەبن.