دەرزی دابەزاندنی کێش مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات

وەزارەتی تەندروستی ئیرلەندا هۆشداری دەدات، ئەگەر دەرزی دابەزاندنی کێش لە سەرچاوەی ڕێکنەخراوەوە بکڕدرێت، مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر تەندروستی خەڵک هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ئیرلەندا هۆشداری دەدات، ئەگەر دەرزی دابەزاندنی کێش لە سەرچاوەی ڕێکنەخراوەوە بکڕدرێت، مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر تەندروستی خەڵک هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لەو دەرزییە لە سەرانسەری ئێرلەندای باکووردا لە بڵاوبوونەوەدایە و خواست لەسەر دەرزی دابەزاندنی کێش زیادیکردووە، لەنێویاندا لەلایەن فرۆشیارانی ئۆنلاینەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە ڕەنگە لەکاتی دروستکردن یان لەلایەن پزیشکەوە بۆیان نەخرێتە ژێر کۆنترۆڵی سەلامەتی ئاساییەوە، سیماگلۆتاید دەرمانێکە کە دەتوانرێت بۆ دابەزاندنی کێش بنوسرێت، بە شێوەیەکی سەرەکی پەسەندکراوە بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرە و بە ناوی مارکەی جیاواز بەردەستە.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مەترسییە ئەگەرییەکان بۆ سەر تەندروستی گشتی لەم دواییانەدا لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لەلایەن گروپی ڕێکخستنی دەرمانی وەزارەتەکەوە MRG تیشکی خراوەتە سەر، کە دەرزی ساختەی دابەزاندنی کێشیان دۆزیوەتەوە کە لە بڵاوبوونەوەدایە و لە لایەن هاوڵاتیانەوە بەکاردەهێندرێت و بەرپرسان دەڵێن لێکۆڵینەوە بەردەوامە و دەست بەسەر ژمارەیەک دەرزیدا گیراوە.

 

ئەفسەری باڵای جێبەجێکردنی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، وتی لەوانەیە خەڵک یاسا بشکێنن بە ڕیکلامکردن یان دابینکردنی دەرمانی تەنها بە ڕەچەتە بە شێوەیەکی نایاسایی لە دەرەوەی زنجیرەی دابینکردنی یاسایی، و داوای لە هاوڵاتیان کرد کە هیچ جۆرە دەرمانێک بە بێ ڕەچەتەی پزیشکی بەکارنەهێنن چونکە کاریگەری نەرێنی درووستدەکات، هەروەها بە گشتی لە جیهاندا خواست لەسەر بەرهەمەکانی دابەزاندنی کێش زیادیکردووە کە چەندین مەترسی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

 

پسپۆڕانی تەندروستی هۆشیاری دەدەن بە هاوڵاتیان لە سەرانسەری جیهان کە زۆر گرنگە کە خەڵک دەرمانی تەنها بە ڕەچەتە بخۆن دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی گشتی یان دابینکەری چاودێری تەندروستی، کە دەستیان بە تۆماری تەندروستی نەخۆشەکان دەگات و ئاگاداری مەترسی و سوودەکانی هەموو دەرمانێکن.