یەکێک لە خوێندکارە دەستبەسەرکراوەکان ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە
بیتا شەفیعی، خەڵکی شاهینشار کە لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی کیمیابارانی قوتابخانەکاندا دەستبەسەر کرابوو، لە ستۆری خۆی لە ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و وتی: کاتێک ئێوە دەنگی ئێمە نەبن کە لە ناو زیندانداین، ڕژێمی ئێران هەرچی بیەوێت دەیکات.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/05/20230505-screenshot-2023-05-05-103214-pngfc6a2c-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بیتا شەفیعی، خوێندکاری خەڵکی شاری شاهینشار کە لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە کیمیابارانی قوتابخانەکان بەشداری کرد، ناوبراو گازی فرمێسکڕێژی فڕێدایە سەر هێزە ئەمنییەکان و بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر چیرۆکەکەی، داوای لە خەڵک کرد لەبەردەم دەستگیرکردنی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێدەنگ نەبن و دەنگی خۆیان بن.
دەڵێت: ئێمە زۆر جار جەختمان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە کاتێک کەسێک دەستگیر دەکرێت، پێویستە لە کاتژمێرەکانی سەرەتادا خێزان و هاوڕێکانی ئاگادار بکرێنەوە، لەو مەترسیانە ئاگاداریان بکرێنەوە کە هەڕەشە لە کەسەکە دەکەن لە زیندان و نەهێڵن زیندانیەکە بێدەنگ و بێناو بمێنێتەوە.
باس لەوەش کراوە، بەهۆی نیشاندانی نیشانەیەک بۆ دادوەر و شەق لێدانی لەلایەن لێپرسینەوەکانەوە، پەنجەی ناوەڕاستی بیتا شەفیعی شکا، دادگا بڕیاریدا بۆ ماوەی ساڵێک لێپێچینەوە ڕابگرێت و لەو ماوەیەشدا دەبێت بەشداری زنجیرەیەک وانە بکات و کتێب بخوێنێتەوە.