جیهان خەلیل: دەستپێشخەرییەکەمان نوێنەرایەتی هەموو گەلان دەکات

جیهان خەلیل ڕاوێژکاری خۆ بەڕێوەبەری دیموکراتی، هەڵسەنگاندی کرد بۆ دەستپێشخەریی خۆبەڕێوەبەری کە لە ٩ خاڵ پێکهاتووە و پێشکەش کرا بۆ چارەسەری هەمیشەیی و دیموکراسیانەی قەیرانی سوریا، سەرنجی بۆ گرنگی دەستپێشخەرییەکە ڕاکێشا.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی و دیموکراسی بۆ قەیرانی سوریا، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ١٩ی نیسانی ساڵی ٢٠٢١ دەستپێشخەرییەکی ڕاگەیاند کە لە ٩ خاڵ پێکهاتووە، ڕاوێژکاری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی، جیهان خەلیل، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو خاڵانە کرد کە لە دەستپێشخەرییەکەدا دیاریکرابوون.

 

"هەوڵە دەرەکییەکان بۆ چارەسەری هەمیشەیی بێ ئەنجام بوون"

جیهان خەلیل قسەکانی بەم شێوەیە دەستپێکرد: " دەبینین هەموو جیهان لە قەیرانەکاندا دەژی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گەورەترین پشکی لەو قەیرانانە وەرگرتووە، لەم ساڵانەی دواییدا شەڕی ئۆکرانیا پەرەی سەندووە و ململانێکانیش دەرئەنجامی بەشێک بوون لە قەیرانی جیهانی، لەپاڵ ئەوەشدا زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قەیرانی ئابووری و سیاسی و سەربازیدا تێدەپەڕن، هەوڵی دەرەکی بۆ چارەسەری هەمیشەیی بێ ئەنجام بووە و ئەو مۆڵەت و چارەسەرانەی پێشکەشیان دەکرد خزمەتی کۆمەڵگەیان نەکرد، تەنیا کەوتنە ژێر سەقفی بەرژەوەندییەکان، بەهۆی زۆر بابەتی هەڵە و کێشەی ئابووری و سیاسی، سوریا سەرکردایەتی ئەم قەیرانەی کردووە و ڕێگە بە گەلەکەی دەدات ڕووبەڕووی کێشەی وەک کۆچ ببنەوە، ئێمە وەک خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی، هەموو ئەم دۆخە ئاڵۆزانەمان کۆکردوەتەوە و ویستمان دەستپێشخەری چارەسەری پەرەپێبدەین و هەموو گەلانی ناوچەکە و لایەنە سیاسییەکانیش بۆچوون و بڕیارێکیان هەیە لەو بارەیەوە."

 

"دەستپێشخەرییەکە بەرژەوەندییەکانی خەڵک بەرەوپێش دەبات"

جیهان خەلیل سەرنجی بۆ ناوەڕۆکی ئەو دەستپێشخەرییە ڕاکێشا کە لە لایەن خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکەوە ڕاگەیەندرا و بەم شێوەیە درێژەی پێدا: " دەستپێشخەرییەکەمان وەک پڕۆژەیەک لەسەر بنەمای ٩ خاڵ کە کێشەی سوریا چارەسەر دەکات پێشکەش کرا، ئەم پڕۆژەیەمان لەسەر بنەماکانی خەبات، کار، نەتەوەی دیموکراتیک و سیاسەتی کۆمەڵایەتی دروست ئامادە کردووە، یەکێک لە پرەنسیپەکانمان ئەوەیە کە پێویستە یەکڕیزی خاکی سوریا بنیات بنێین، هەروەها پەرەپێدانی ئابوری تەواوی خاکی سوریا لەڕووی کۆچبەران و سنوورە بازرگانییەکانەوە، پڕۆژەیەکمان بۆ ئامادەکردووە، ئێمە لەسەر بنەمای سوریایەکی لامەرکەزی و دیموکراسی کاردەکەین، لە سەردەمێکی وادا ئەم دەستپێشخەرییە زۆر گرنگ بوو، دەتوانین تیشک بخەینە سەر ئەو هۆکارانەی کە نەتوانرا هیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا بکرێت چونکە ئەو پڕۆژانەی پێشکەش کران ئیرادەی هەموو خەڵکیان لەخۆ نەگرتبوو و هەموو لایەنە سیاسییەکان لاوازییەک لە پرسی سیاسەتی دیموکراسیدا ئەزموون دەکەن، خاڵێکی تر ئەوەیە ئەوانەی سەرکردایەتی سیاسەتی دیموکراسی دەکەن کوردن، کوردیش لە پرۆژەی چارەسەری ئەواندا نەخراوەتە ناوەوە، تا ئێستا دەستپێشخەرییەکەمان لەسەر ئاستی وڵاتان وەڵامێکی ئەرێنی وەرگرتووە، ڕەنگە لە ڕۆژەڤدا نەبووبێت، بەڵام ئەنجامەکانی تا ئێستا لە ڕووی قبوڵکردنەوە باشن، دەستپێشخەریی ئێمە چارەسەرێکی سیاسی و سۆسیال دیموکراسییە و نوێنەرایەتی هەموو گەلان دەکات، ئەو دەستپێشخەرییەی کە پەرەی پێدراوە، تەواو جیاوازە لە دەستکەوتەکانی پێشوومان بۆ ئەوەی گەلی کوردستانیش مافی خۆی و دەربڕینی سەرەکی خۆی تێدا بدۆزێتەوە."

 

"ژنان بەشێکی سەرەکین لە پرۆژەکەمان"

جیهان خەلیل ئاماژەی بە هەڵوێستی ئەو لایەنانە کرد کە ئەم دەستپێشخەرییە لەگەڵیاندا هاوبەش بوو، هەروەها سەرکردایەتی ژنانی لە دەستپێشخەرییەکەدا بەرز نرخاند و وتی: " ئەم دەستپێشخەرییە لە ئاستی گشتیدا لەگەڵ مەسەدە و لایەنە سیاسییەکان و زۆرێک لە لایەنە دەرەکییەکان هاوبەش بووە، ئەو گفتوگۆیانەی کە کراوە و دەکرێت بەردەوامن، ژنان لە سەرکردایەتیکردنی هەموو ئەم باسانەدا جەوهەرین چونکە ژنان بەشێکی جەوهەری پڕۆژەکەمانن و پێویستە سەرەتا دۆزی ژنان لەبەرچاو بگرین، خەباتی ژنان بۆ ئازادی و دیموکراسی بەردەوامە و چالاکی ئەو بۆ پرس و چارەسەرە سیاسییەکان لە بەرزترین ئاستدایە، ئێمە دەمانەوێت ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بکەین و هەنگاوەکانی داهاتووشمان پاڵپشتی ئەوە دەکەن، تەنانەت ئەگەر سیاسەتی ئاشتەوایی لە دژی پڕۆژەکەمان هەبێت و خزمەتی چارەسەرەکان نەکات، پێداگریمان بەردەوام دەبێت تا چارەسەرێکی بەردەوام بۆ هەموو گەلی سوریا دروست دەبێت."