لەگەڵ دابەزاندنی کێش مەترسییە تەندروستییەکان کەم دەبنەوە

توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە کە دابەزاندنی کێش مەترسییە تەندروستییەکان کەمدەکاتەوە، لە ئەمریکا لە هەر ٥ کەسی پێگەیشتوو ٢ کەسیان قەڵەون و نەخۆشییەکانی دڵیش هۆکاری یەکەمی مردنن و لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٦٩٧ هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێنەوەیەکی نوێی تەندروستی تیشک دەخاتە سەر ئەو کەسانەی کە کێشی خۆیان دابەزاندووە و لە توێژینەوە نوێیەکەدا توێژەران داتای ١٢٤ تاقیکردنەوەی کلینیکیان شیکردەوە کە کۆی گشتی زیاتر لە ٥٠ هەزار بەشداربوویان تێدابووە.

 

نووسەر سوزان جێب، مامۆستای خۆراک و تەندروستی دانیشتووان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا، لە ئیمەیڵێکدا ڕایگەیاندووە، کە بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم بۆ ئەو کەسانە کەم بووەتەوە کە لە ڕێگەی بەرنامەی چڕ و پڕی ڕەفتارەوە کێشیان دابەزاندووە، کەمبوونەوەی مەترسییەکان بۆ ساڵانێک بەردەوام بووە لەگەڵ کەسەکەدا دوای ئەوەی لەگەڵ بەرنامەکانی کێش دابەزاندندا تەواو بوون، تەنانەت ئەگەر بەشێک لە کێشەکەشیان بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام هەمووی نەبووە.

 

لە ئەمریکا، بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، لە هەر ٥ کەسی پێگەیشتوو ٢ کەسیان قەڵەون و نەخۆشییەکانی دڵیش هۆکاری یەکەمی مردنن و لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٦٩٧ هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

شیکارییە نوێیەکە تاقیکردنەوەکانی لەخۆگرتبوو کە سەیری کاریگەری بەرنامەکانی بەڕێوەبردنی کێشیان کردبوو، ئەوانەی کە بۆ نموونە ڕاوێژکاری، ڕاهێنەرایەتی و پەروەردەیان پێشکەش دەکرد لەسەر هۆکارەکانی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و ماوەی بەدواداچوونیان لانیکەم ساڵێک بووە، مامناوەندی بەدواداچوون بۆ تاقیکردنەوەکان ٢٨ مانگ بوو.

 

توێژینەوە وەرگیراوەکان ئەو کەسانەیان بەراورد کردووە کە بەشدارییان لەم جۆرە بەرنامە چڕانەی دابەزاندنی کێشدا کردووە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەرنامەی کەمتر چڕیان پەیڕەو کردووە یان هیچ بەرنامەیەکیان نەبووە.

 

توێژینەوەکان لە شیکارییەکەدا کۆمەڵێک خاڵیان باس لێوەکردووە وەک  دەستێوەردانی خۆراک یان وەرزشکردن یان هەردووکی، گۆڕینی ژەمەکان بەشێوەیەکی بەشەکی یان کۆی گشتی، بەڕۆژووبوونی پچڕ پچڕ یان هاندانە داراییەکان کە پەیوەستە بە دابەزاندنی کێشەوە.

 

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە تێکڕای دابەزینی کێش لە سەرانسەری توێژینەوە وەرگیراوەکاندا ٥ بۆ ١٠ پاوەن بووە، لەکاتێکدا تێکڕای زیادبوونی کێش ٠.٢٦ پاوەن بۆ ٠.٧ پاون بووە لە ساڵێکدا.

 

 تێکڕای تەمەنی بەشداربووان لە سەرەتاوە ٥١ ساڵ بووە، تێکڕای پێوەرەکانی بارستەی جەستەیان ٣٣ ساڵ بووە، واتە قەڵەو بووە، توێژەرەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە دۆزینەوە گشتییەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە یان تووشبوون بە جەڵتەی دڵیش کەم بووەتەوە، بەڵام زانیاری کەمتر لەو بارەیەوە هەیە، چونکە زۆربەی تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بەدواداچوون ناکەن لەسەر دۆخی تەندروستی بەشداربووانی توێژینەوەکان.